داعش هێرشی کردە سەر هێزێکی سوپای عیراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە دوولا چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر ھێزێکی سوپای عێراق، بەم هۆیە ژمقرەیەک سەرباز کوژران و برینداربوون.

ئەمشەو سێشەممە( 19/نیسان/2022) داعش هێرشی کردە سەر هێزێکی سوپای عیراق چوار سەرباز کوژراون چوار سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار بوونە.

بە پێی زانیارییەکان، داعش ھێرشی کردووەتە سەر بنکه‌یه‌کی سوپای عێراق لە گوندی کەشکەوڵی سەربە شارەدێی قەرەتەپە.‌

ھاوکات، چەکدارانی داعش لە بارەگایەکی سەربازی عێراق لە ناوچەی کوباشی سەر بەشارەدێی سەعدییە نزیک بوونەتەوە، دوای ئەوەی سوپای عیراق لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ، بێ تەقەکردن کشاونەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین