هۆشیار سیوەیلى: پارتى سوورە لەسەر کاندیدەکەى خۆى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار
نوچەنێت:
هۆشیار سیوەیلى، بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان، سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ کونسوڵ و دیپلۆماتکارانى بیانى لە هەرێمى کوردستان، کە بەسەرپەرشتى هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو ڕایگەیاند، پرۆسەى سیاسى عێراق، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، کێشەکانى سلێمانى سێ تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە بوون.
هۆشیار سیوەیەلى بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، بۆ نوێنه‌ر و دیپلۆمتکارە بیانییەکانمان روونكرده‌وه، ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕوودەدات ئه‌نجامی خراپی ئیداره‌دانه و هۆكاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه و هه‌ندێكجاریش ئیداره‌ی سلێمانی ده‌یانه‌وێت ڕاستییه‌كان بشێوێنن.
سەبارەت ناوخۆى هەرێمى کوردستان، هۆشیار زێبارى لە کۆبوونەکەدا باسى لەوە کردووە، پارتى لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت و دوانەکەوێت.
هۆشیار سیوەیلى لەسەر پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراقى و هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار گووتى، پارتى چاوەڕێى تەواو بوونى (40) ڕۆژەکەیە کە موقتەدا سەدر داویەتى بە لایەنەکانى تر بۆ ئەوەى حکوومەت پێکبهێنن، وە دوای جه‌ژن هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان كۆده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر هه‌نگاوەکانى داهاتوو قسه ده‌كه‌ن، پارتی تا ئێستاش سووره له‌سه‌ر كاندیدی خۆی، كه رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment