کەشناسى هەرێم: ئەگەرى باران بارین هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، ڕەوشى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى ڕاگەیاند، ئاسمانى شارەکانى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ هەور دەبێت و سبەش ئەگەرى باران بارین هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە (18/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەل ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک. بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 28 پلەى سیلیزى دەبێت.

سەبارەت بە ڕەوشى کەشناسى سبەى سێشەممە کەشناسى هەرێم ڕاشیگەیاند، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاوویەسنووریەکانی باکووری پارێزگادا وە هەروەها ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سووک لەناوچەکانی باشووری پارێزگادا، هەروەها بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو 30 پلەى سیلیزى .

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین