ئافرەتانى توركيا دژ بە هەڕەشەكانى حكومەت خۆپيشاندان دەكەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ يەكشەممە (17ى نيسانى 2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە، بەهۆى هەڕەشەى هەڵوەشاندنەوەى كۆمەڵەيەكى ئافرەتان بە تۆمەتى ئەنجامدانى چالاكى پێچەوانەى ياسا و دابونەريت، لە شارەكانى توركيا ئافرەتانى سەر بە رێكخراوەكان ڕژانە سەر شەقامەكان، فيدان عەتا ئەميندارى كۆمەڵەى (بەرەنگارى دژ بە كوشتنى ئافرەتان) كە هەڕەشەى داخستنى لەسەرە رايگەياند، "وەستانى چالاكييەكانمان ڕەتدەكەينەوە، ڕێگە نادەين كۆمەڵەكەمان دابخەن."
لە خۆپيشاندانەكان ئافرەتان دروشمى (ئافرەتان دەستگير مەكەن، بەڵكو بكوژەكانيان دەستگير بكەن) بەرز كردبۆوە.
عەتا سەليم لە بەشێكى ترى قسەكانى رايگەياند، "لەدواى كشانەوەى توركيا لە رێككەوتنى ئيستەنبۆڵ دژ بە توندتيژى ئافرەتان چالاكييەكانيان زياتر كردووە لەبوارى بەدواداچوون بۆ كەيسى كوشتنى ئافرەتان و پێشێلكردنى مافەكانيان لەلايەن دەسەڵاتدارانى توركيا."
لەدواى كشانەوەى توركيا لە رێككەوتنى ئيستەنبۆڵ، ناكۆكى توند كەوتۆتە نێوان رێكخراوەكانى ئافرەت و حكومەتى توركيا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment