ئيمارات: پەيوەندييەكانمان لەگەڵ ئێران و توركيا بەهێز دەكەين تورکیە

نوچەنێت:

ئەنوەر قەرقاش، راوێژكارى ديپلۆماسى سەرۆكى ئيمارات رايگەياند، "ئيمارات جەخت لەسەر بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى لەگەڵ توركيا و ئێران دەكاتەوە."

ئەمڕۆ شەممە (16ى نيسانى 2022) ماڵپەڕى (ئەحوالى توركى) بڵاويكردەوە، ئەنوەر قەرقاش رايگەياند، "لەدواى ئاڵۆزييەكانى رابردوو لەگەڵ توركيا و ئێران، پەيوەندييەكانمان بەرەو پێش دەبەين، هەماهەنگى زیاترى نێوان وڵاتانى ئەو ناوچەيە لە پێناو بەهێزكردنى ئاسايش و سەقامگيرى پێداويستيیەکى گرنگى ئەو قۆناغە ئێستايە."

سەبارەت بە پەيوەندييەكانيشيان لەگەڵ ئێران جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئيمارات هەوڵدەدات پەيوەندييەكانى لەگەڵ توركيا و ئێران بەهێز بكات، چونكە نامانەوێت زيان بە دراوسێيەكى وەك ئێران بگەينين، بەردەواميش هەوڵمانداوە لەگەڵ ناكۆكيەكانمان لە رێگەى سياسى و ديپلۆماسييەوە چارەسەر بكەين، بەرژەوەندى ئێمە لەگەڵ هەموو وڵاتانى ناوچەكە لەسەر بنەماى سەقامگيرى و ريشەهەڵكێشانى توندوتيژى و رێزگرتنى سەروەرى وڵاتانى ناوچەكەيە."

لە چەند ساڵى رابردوو ئیمارات لەگەڵ توركيا و ئێران پەيوەندييەكانيان ئاڵۆز بوو، بەڵام لە كۆتايى ساڵى رابردوو پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەنقەرە ئاساييكردەوە و چەند هەنگاوێكيشيان لەگەڵ تاران بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان ناوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین