ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنى مووچەى وەزارەتى پەروەردە دەکرێت ئابووری

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ مووچەى مانگى ئادار وەزارەتى پەروەردەى ناوشار دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە (16/نیسان/2022)، بەپێى ئەو خشتەیەى کە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕۆژى (7/نیسان/2022) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى پەروەردە (ناوشار) دابەشدەرێت، هەر بەپێى خشتەکە وا بڕیارەى سبەى یەکشەممە مووچەى پەروەردەکانى ناو شار دابەش بکرێت.

بەپێى ئەو خشتەیەى وزارەتى دارایى و ئابوورى بڵاویکردۆتەوە، هەر لەم هەفتەیەدا، ڕۆژى دووشەممە تاوەکو سێشەممە مووچەى ئەم شوێنانەى مانگى ئادار دابەشبکرێت:

رۆژی دووشەممە، (18/4/2022)، مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتی کار و وکاروباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان.

رۆژی سێشەممە،(19/4/2022) مووچەی وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی ئەوقاف، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی کشتوکاڵ.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین