محەمەد حەلبوسی: لە یادی ئەنفالدا جەخت لەسەر بنیاتنانی دەوڵەتێکی دادپەروەرانە دەکەینەوە کوردستانی

نوچەنێت

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە یادی 34 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا دەڵێت: لە یادی ئەنفالدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی و حه‌تمیه‌تی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی دادپه‌روه‌رانه‌، یه‌کسانیپارێز و دامه‌زراوه‌یی ده‌که‌ینه‌وه‌‌.

ئەمڕۆ پێنج شەممە(14/نیسان/2022 ) محەمەد حه‌لبوسی له‌  په‌یامێکدا له‌ رێگه‌ی تویته‌ر بۆ ساڵیادی ئه‌نفالکراوانی کورد له‌لایه‌ن رژێمی پێشوی به‌عس نوسیویه‌تی: 34 ساڵ تێپه‌ڕین، به‌ڵام ئه‌و تاوانه‌ له‌ڕووی دادگاوه‌ هه‌ر به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه.‌

محەمەد حەلبوسی نوسیویەتی: له‌کاتێکدا ئه‌مڕۆ ئێمه‌ یادی تاوانی دڕندانه‌ و ئازاربه‌خشی ئه‌نفال ده‌که‌ینه‌وه‌، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی و حه‌تمیه‌تی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی دادپه‌روه‌رانه‌، یه‌کسانیپارێز و دامه‌زراوه‌یی ده‌که‌ینه‌وه‌، که‌ له‌ژێر سایه‌ی سیسته‌مێکی دیموکراتی، ئاسایش و سه‌قامگیری تێیدا ره‌نگبداته‌وه. ئه‌و تاوانه‌ بووه‌ته‌ گه‌واهیده‌ر له‌سه‌ر سته‌مکاری و دیکتاتۆریه‌ت و سه‌رکوتکارییه‌کان دژ به‌ گه‌لی به‌ڕێزی کوردی ئێمە.

لە ساڵی 1988 حکومەتی دیکتاتۆری بەعس، بە هەشت قۆناخ شاڵاوی ئەنفالی دژ بە گەلی کورد ئەنجامدا، لەم کردەیەدا ئامانجی جینۆسایکردنی گەلی کوردبوو. 182هەزار کورد( ژن، منداڵ، بەتەمن و پیاو) شەهیدکران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین