كانديدى سەرۆكايەتى ناكۆكى دەخاتە نێو ئۆپۆزيسيۆنى توركيا
نوچەنێت:
هاوپەیمانی جمهور كە لە ئاكپارتی و مەهەپە پێكهاتووە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە بۆ هەڵبژاردنی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو ئەردۆغان كاندیدە بۆ سەرۆكایەتی توركیا.
لە ریزی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان چەند ناوێك باس دەكرێت، دیارترینیان كەمال كلیچدار ئۆغلۆیە، سەرۆكی جەهەپە، مەنسوور یافاش، سەرۆكی شارەوانی ئەنقەرە، ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبوڵ.
هەندێك لە پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان، بەتایبەت پارتی چاكە رەخنە لە كاندیدكردنی كلیچدار ئۆغلۆ دەگرن، كە هەوڵدەدات بەربەست لە بەردەم ئیمامئۆغلۆ و یافاش دروست بکەن، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە پێویستە ئەوان لە كاری سەرۆك شارەوانی بەردەوامبن.
چاودێرانی سیاسی توركیا پێیانوایە، سەركردەی ئەو شەش پارتە ئۆپۆزیسیۆنە نەیانتوانیووە قەناعەت بە دەنگدەری توركیا بهێنێن پاڵپشتی گەڕانەوەی سیستەمی پەرلەمانی بكەن، چونكە راپرسییەكان هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەر نەهاتووە، بەهۆی ئەوەی ئۆپۆزیسیۆن پرسیارەكانی دەنگدەرانی وەڵامنەداوەتەوە.
بەهۆی ناكۆكیان لەسەر دیاریكردنی كاندیدێكی هاوبەش پرسیار سەبارەت بە داهاتوو هاوپەیمانی سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆ دەكرێت.
ئیسماعیل یاشا، نووسەری تورك پێی وایە، "هێشتا زووە قسە لەسەر سەركەوتن یا شكستی كۆبوونەوەی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان بكرێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە ناكۆكیان هەیە، دەشكرێت ئەو ناكۆكیانە تێپەڕینن بۆ ئەوەی پێش هەڵبژاردنەكان لەسەر كاندێكی هاوبەش رێككەون، چونكە تا ئێستا كاتیان لەبەردەم ماوە."
لەبەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوەش كرد، "ئەگەر هەیە ئەوان لەسەر كاندێكی هاوبەش رێككەون، چونكە ئەوان هەموو هێلكەكانیان لە سەلەی ئەو هاوپەیمانییە داناوە، ئەگەر لەوە شكستیان هێنا، واتا پێش چوونە هەڵبژاردن شكستیان هێناوە."
سەبارەت بە ئەگەری هەر پارتێک بەجیا كار لەسەر كاندیدی خۆی بكات یاشا پێیوایە، "هەردوو ئەگەر هەیە، بەڵام ئەگەری یەك كاندیدی بەهێزترە، بەڵام هەر پارتێک كاندی خۆشی هەبێت، دەنگدەر ئەو پرسیارە دەكات كە ئەوانە چۆن دەتوانن وڵات بەڕیوە ببەن، لەكاتێدا ئەوان ناتوانن لەسەر دیاریكردنی كاندیدێكی هاوبەش رێك بكەون، بەوەش هاووڵاتی تورك گومانی لەسەر توانای پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكان بۆ دروست دەبێت، كە بتوانن رێككەون بۆ بەرێوەبردنی وڵاتەكەیان."
هەدەپە نیگەرانە لە بەشداری پێنەكردنی لە گفتوگۆكانی شەش حزبەكە، بەڵام لەو دۆخەش تێگەیشتووە كە ئەو پارتانەی ناچاكردووە لە خۆیانی دووربخەنەوە، چونكە ئەگەر هەدەپە پێش دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكان رووبەڕووى قەدەغەكردن بێتەوە، پارتێكی نوێش لە هەدەپە جیابۆتەوە، كە ئیهان بلگن، سەرۆكی پێشووی شارەوانی قارس سەرۆكايەتى دەكات و پاشخانێكی ئیسلامی هەیە، بەپلەی یەكەم گوتارەكەشی رووی لە كوردە.
چەند فاكتەرێك هەیە لە داهاتوو ناوی كاندیدی هاوبەش روون دەكاتەوە، لەوانە هەڵوێستی هەدەپە، چونكە ئەو پارتە پاڵپشتی كاندیدی ئۆپۆزسیۆن ناكات، ئەگەر ئەوان هەدەپە نەكەن.
یاشا پێیوایە گرفتێكی تر هەیە، "بنكەی جەماوەری ئەو پارتانە قبوڵی كاندیدی هاوبەش ناكەن، بۆ نموونە دەگوترێت، بنكەی جەماوەری پارتی ئایندەی ئەحمەد داودئۆغلۆ كەسانی دیندارن، ئەوانە دەنگ بە كلیچدارئۆغلۆ نادەن، رێژەیەك لە لایەنگرانی پارتی سعادە نیگەرانن لە هاوپەیمانی لەگەڵ جەهەپە، ئەوەش وەك راپرسیەكان ئاماژەی بۆ دەكەن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی دەنگی پارتی رەفاهی نوێ كە فاتیح ئەربەكانی كوڕی نەجەمەدین ئەربەكان سەرۆكایەتی دەكات.
بۆیە ئیسماعیل یاشا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەگەر ئەو شەش پارتە لەسەر كاندیدێكی هاوبەش رێكنەكەون، هاوپەیمانییەكەيان هیچ سوودێكی نابێت، چونكە ئەستەمە بتوانن لە رێگەی كورسی پەرلەمانی دەستوور بگۆڕن و سیستەمی وڵات بكەنەوە پەرلەمانی."
لە لایەكی ترەوە محەمەد ئاجاد، نووسەری تورك لە راپۆرتێكی رۆژنامەی (یەنی شەفەق) باسلەوە دەكات كە، "سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن پێش وادەی هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتوو كاندیدی سەرۆكایەتی ئاشكرا ناكەین، پێویست ناكان وا حاڵی بین، كە ئەوان كاندیدی خۆیان دیاریكردووە، بەڵام ناوەكەی راناگەیێنن هۆكارەكەشی ئەوەیە ناكۆكییەكی قووڵ لەنێوان سەركردەی ئەو شەش پارتە هەیە، كە چارەسەكردنی ئەو ناكۆكیانەش ئەوەندە ئاسان نییە."
ئاجاد لە بەشێكى ترى قسەكانى دەڵێت، "بەڵام ئۆپۆزیسیۆن تێروانێكی تری لەسەر رانەگەیاندنی ناوی كاندیدی سەرۆكایەتی هەیە، كە ئامانجیان ئەوەیە ناوی كاندیدەكەیان بپارێزن و كارتەكەی نەسووتێنن، وەك ئەوەی ئەو كارەیان پلانێكی زیرەكانە بێت، بەڵام ئەوەی روونە هۆكاری تر لەپشت ئەوە هەیە، كە نەبوونی زەمینەی رێككەوتنی ئەو شەش پارتەیە لەسەر ناوی كەسێكی دیاریكراو."
لە چەند رۆژى رابردوو سەلاحەدين دەمیرتاش رایگەیاند، "ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ كەسێكی گونجاوە، خۆم چاودێری ئۆغلۆم كردووە، دەتوانم بڵێم، ئەو كەسەی دیدێكی كۆمەڵایەتی بەرانبەر ناوچەی ئەنادۆڵ هەبێت ئیمامئۆغلۆیە."
سەبارەت بەو لێدوانەی دەمیرتاش، محەمەد ئاجاد پێی وایە، "باسكردنی ئیمامئۆغلۆ لایەن دەمیرتاشەوە ئاماژەیە بۆ پەسندی و هەڵبژاردنی ئەو كەسایەتییە، هۆكارەكەشی ئەوەیە رۆژئاوا بایەخی پێدەدات، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵە، توانای گەورەی لەبەردەستە، بەشێكی خاوەن بەرژەوەندییەكانی ئۆپۆزسیۆن ئەو دەرفەتەیان بەكارهێناوە، بەڵام ئیمامئۆغلۆ دوو كەموكوڕی گەورەی هەیە، یەكێكیان لە كۆتایی ئەو بۆ پرسی كاندیدبوونی سەرۆكایەتی خاوەن بڕیار نییە، بەڵكو لەژێر كاریگەری ركابەرێكی ترە، كە قسەی كۆتایی لای ئەوە، ئەویش كەمال كلیچدار ی سەرۆكی پارتەكەیەتی، دووەمیش زۆربەی راپرسییەكان ئاماژە بەوە دەكەن لە پرسی كاندیدبوون مەنسوور یافاش لەپێش ئیمامئۆغلۆیە.
لە چەند مانگی رابردوو ئیمامئۆغلۆ پێشنیازی بۆ سەرۆكی پارتەكەی كرد، بەپشتبەستن بە راپرسییەكان كاندیدی سەرۆكایەتی دیاری بكات.
محەمەد ئاجاد لەبەشێكی تر قسەكانی روونی دەكاتەوە، "پرسی دیاریكردنی كاندیدی هاوبەش تا ئێستا بەربەستە لەبەردەم ئەو شەش حزبەيە، بژاردەی بەهێزیش ئەوەیە پەنا ببنە بەر راپرسییەكان، بۆ ئەوەی كاندێك دیاری بكەن، کە زۆرترین دەنگی لە راپرسییەكان هێنابێت."
دەینیز زیریك، نووسەری ئۆپۆزیسیۆن رایگەیاند، "لەناو ئۆپۆزیسیۆن چوار كاندید هەیە، كلیچدارئۆغلۆ، بەهێزترین كاندیدە، خواستی زۆری هەیە ببێتە سەرۆك، بەڵام ناتوانێت ئەو تێروانینە باوە تێكبشكێنێت كە ناتوانێت بەسەر ئەردۆغان سەركەوتوو بێت، ئەوەش وادەكات لە كۆتایی دەبێت بڕیارەكەی بەگوێرەی خواستن و بۆچوونی خەڵك بێت."
كاندیدی دووەم، میرال ئەكشینارە، راستە میرال خواستی ئەوەی هەیە ببێتە سەرۆك وەزیران، بەڵام ئەگەر هەیە بڕیارەكەی بگۆڕێت، راستە سیڤیەكی بەهێزی هەیە، بەڵام دەنگی كورد گەورەترین كێشەیە لەبەردەمی.
كاندیدی سێیەم، ئیمامئۆغلۆیە كە ركابەری گەورەی، سەرۆكی پارتەكەیەتی، خواستێكی بەهێزیشی هەیە ببێتە سەرۆك، بەڵام دەزانێت نابێتە كاندید، ئەگەر دیاریكردنی كاندید لە دەست ئیدارەی حزب بێت، ئەوە ئەو دەرفەتەی نابێت، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردن بەگوێرەی خوایستی خەڵك بێت، ئەوە دەبێتە كاندیدی بەهێز، پاڵپشتی دەمیرتاشیش بۆی بەتایبەتمەنديەكى گرنگە بۆى.
كاندیدی چوارەم، مەنسوور یافاشە، كەسێكی لەسەرەخۆیە، بەڵام لایەنی نەتەوەیی بەسەریدا زاڵە بەهۆی كاركردنی لە شارەوانییەكان لەگەڵ كەسایەتییەكانی وەك خۆی ئەوە بۆتە كێشە لای بنكەی جەماوەری حزبەكەی.
زافر شاهین، نووسەری تورك رایگەیاند، "نوێترین بەرەوپێشچوونی گفتوگۆكانی شەش پارتە ئۆپۆزیسیۆنەكە كە كلیچدار ئۆغلۆ دایمەزراند ئاماژەكانی دڵخۆشكەر نین، ئەگەرەكان بۆ رێككەوتن لەسەر كاندێكی هاوبەش لاوازتر دەبێت، چونكە كەس سازش بۆ كەس ناكات، ئیمامئۆغلۆ و تیمەكەی پێیانوایە كۆبوونەوە شەش قۆڵییەكان دوای ماوەیەك هەڵوەشێتەوە، بۆیە هەموو ئامادەسازییەك بۆ ئەو قۆناغە دەكات، چونكە ئەو دەستبەرداری كاندیدبوونی نەبووە، خەو بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوپەیمانییە دەبینێت، بۆیە كار لەسەر خۆ كاندیدكردنی دەبینێت."
سەبارەت بە مەنسوور یافاش، وەك شاهین ئاماژەی پێكردووە، "خۆی و تیمەكەی هەمیشە پارێزگاری لە ئەگەری خۆكاندیدكردن لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات، ئەو دەزانێت ئەگەر گفتوگۆكانی شەش پارتەكە بگاتە بنبەست، ئەوە لای كەمی وەك ئیمامئۆغلۆ دەرفەتێكی بۆ دەڕەخسێت، بەڵام ئەو نیگەرانە كە ئۆمیت ئۆزداغ وەك كاندید ناوی هێناوە."
سەبارەت بە میرال ئەكشینار زافر شاهین پێیوایە، "ئەكشینار خواستی كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی توركیا هەیە، بەڵام لەو بڕوایەش دایە كلیچدار ئۆغلۆ رێگەی پێدانات ببێتە كاندیدی شەش حزبەكە، ئەگەر پارتەكان پێی نەڵێن، تۆ كاندی ئێمەی ئەوا پاڵپشتی ئیمامئۆغلۆ دەكات."
سەبارەت بە سەركردەكانیش عەلی باباجان سانسۆری لەسەر كاندیدبوونی كلیچدار ئۆغلۆ نییە، بەڵام كلیچدار نایەوێت لە چوارچێوەی حزبەكەی بچێتە ناو هەڵبژاردنەكانەوە، بەڵكو دەیەوێت شەش حزبەكە كاندیدی بكەن.
داود ئۆغلۆش كەسایەتییەكە سەركردەكانی ئەو شەش حزبە خۆی لێ بەدوور دەگرن، چارەنووسی بەدەستی كلیچدارە، بەگوێرەی رووداوەكانیش ئێستا چارەنووسی كەوتۆتە دەست عەلی باباجان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment