ئەرمينیا داواى بەردەوامى دانوستاندنەكان لەگەڵ توركيا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

نيكۆل باشينيان، سەرۆك وەزيرانى ئەرمينیا رايگەياند، "پێويستە هەوڵى تەواو بخەينەگەڕ لە پێناو بەردەوامبوونى دانوستاندنەكانمان لەگەڵ توركيا."

ئەمڕۆ چوار شەممە (13ى نيسانى 2022) سەرۆك وەزيرانى ئەرمينيا لە پەرلەمانى وڵاتەكەى وتارێكى خوێندەوە، لەو وتارە پرۆسەى هەنگاوەكانى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى نێوان وڵاتەكەى لەگەڵ توركيا هەڵسەنگاند، لە بەشێكى ترى وتارەكەى رايگەياند، "سەرەڕاى هەموو رووداوەكانى رابردوو، بەڵام پێويستە دانووستاندنەكان لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوام بێت، هەروەك پێويستيشە خۆمان لە وەستانى ئەو گفتوگۆيانە بپارێزين."

لەبەشێكى ترى قسەكانى روونيكردەوە، "ئێمە دەزانين ئەو  كۆبوونەوانە ئەنجامەكانى بەخێرايى دەرناكەوێت، ئەوەشمان بۆ وڵاتە هاوبەشەكانمان روون كردۆتەوە، بەڵام بەبێ ئەنجامى خێراش ئەگەر هەيە ئەو پرۆسەيە تووشى چەقبەستوويى بێت، بۆ خۆپاراستنيش لەو جۆرە وەستانە پێويستە تواناى هەنگاونانمان هەبێت، ئەگەر هەنگاوى بچووكيش بێت."

سەبارەت بە هەڵوێستى وڵاتانيش، نيكۆڵ جەختى لەسەر ئەوە كردەوە،  "وڵاتە هاوبەشەكانمان پاڵپشتى تەواوى ئاسايكردنەوەى پەيوەندى نێوان توركيا و ئەرمينيا دەكەن."

لە كۆتايى ساڵى رابردوو هەردوو وڵات نوێنەرى خۆيان بۆ دەستپێكردنى دانوستاندنەكان دەستنيشان كرد، چەند كۆبوونەوەكيان كرد، لە مانگى رابردوو ش لەسەر بانگێشتى فەرمى مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا، ئارارات ميرزوبان، وەزيرى دەرەوەى ئەرمينيا بەشدارى لە كۆڕبەندى ئەنتاڵيا كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین