په‌رله‌مانى عێراق هیچ سه‌رۆكێك بۆ لیژنه‌كانى دانانێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ هۆى پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت زۆربه‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق پێكنه‌هێنراون و ته‌نیا سێ ليژنه‌ نه‌بێت، كه‌ لیژنه‌ى دارایى و یاسایى و په‌یوه‌ندییه‌كانن، ئه‌وانیش سه‌رۆكیان بۆ دانه‌نراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى نیسانى 2022 لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى به‌ سه‌رۆكایه‌تى حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ محه‌مه‌د عه‌نووز وه‌ك سه‌رۆكى ته‌مه‌ن "كاتى" لیژنه‌كه‌ دیارى كرا.

پێشتر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاشكراى كرد، هیچ سه‌رۆكێك بۆ ئه‌و سێ لیژنه‌یه‌ دانانرێت تا حكومه‌تى عێراق پێكدێت. شاخه‌وان روونى كرده‌وه‌، دواكه‌وتنى پێكهێنانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان په‌یوه‌ندى به‌وه‌ هه‌یه‌، نابێت وه‌زاره‌تێك و سه‌رۆكى لیژنه‌یه‌ك له‌ هه‌مان حزب و لایه‌ن بێت، بۆیه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕوانى پێكهاتنى حكومه‌ت بكرێت.

په‌رله‌مانى عێراق زیاتر له‌ 20 لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى هه‌یه‌ و تا ئێستا ته‌نیا لیژنه‌ى دارایى و یاسایى و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پێكهێناوه‌، لیژنه‌ى دارایش له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن كه‌عبى كۆبوونه‌وه‌كانى به‌ڕێوده‌برێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین