حكومەتى نەيجيريا داوا لە توركيا دەكات وەبەرهێنانى گازى سروشتى لە وڵاتەکە بكات هەواڵ

نوچەنێت:

تيميبرى سيلڤا، وەزيرى سەرچاوە سرووشتييەكانى حكومەتى نەيجيريا لە ديمانەيەكى ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) داواى لە وەبەرهێنەرانى توركيا كرد، وەبەرهێنان لە بوارى نەوت و گازى سرووشتى لە وڵاتەكەى بكەن.

نەيجيريا لەو وڵاتانەيە خاوەنى گازێكى زۆرى سروشتيە، كە لە ماوەى رابردوو بڕى (206) ترليۆن پێ چوارگۆشە گازيان دۆزيتەوە."

ئەو وەزیرەى نەیجیریا سەبارەت بە پەيوەندى وڵاتەكەى لەگەڵ توركيا رايگەياند، "لەبوارى گازى سروشتى پەيوەندى ئێمە توركيا بەهێزە،  ئەنقەرە بڕێكى زۆر گازى سروشتى لە ئێمە دەكڕێت، چونكە وڵاتێكى گەورەى بەكاربەرى گازى سروشتييە، ئێمەش كێشەمان لە وەبەرهێنانى گازى سروشتى هەيە، چونكە ناتوانين لە بەشى باشوور وبەرهێنانى تەواو بكەين بۆ ئەوەى پێداويستييەكان بەتەواوى دابين بكەين، بۆيە داوا لە وەبەرهێنەرانى توركيا دەكەم لەبوارى گازى سروشتى كارمان لەگەڵ بكەن، ئەوەش خزمەتى هەردوو وڵات دەكات."

نەيجيریا هەوڵدەدات لە كۆتايى ئەمساڵ لە رێگەى وەبەرهێنەرانى گازى سروشتى ئەو كێشەيە چارەسەر بكات و بڕى پێويست رەوانەى جيهان بكات.

لەبەشێكى ترى قسەكانى وەزيرى وزەى نەيجيريا ئاماژەى بەوە كرد، "هەوڵدەدەين وەبەرهێنانى توركيا لە بوارى وزە راكێشينە وڵاتەكەمان، ئێمە دەرفەتى گەورەمان لە بوارى دەرهێنانى گازى سروشتى هەيە، بەو دوايەش لەكاتى گەڕان بەدواى نەوت، بەرێكەوت (206) پێ چوار گۆشە گازمان دۆزييەوە، ئەوەش رووبەرى كاركردنى فراوانتر كردووە."

دەربارەى رۆڵى وەبەرهێنەرانى توركياش، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "وەبەرهێنەرانى ئەنقەرە كارى گەورەيان لە وڵاتەكەمان كردووە، ئێمە بايەخى تواناى تەكنەلۆژى توركيا دەزانين، بۆيە ئامادەيى تەواومان هەيە كار لەگەڵ وەبەرهێنەرانى توركيا بكەين، چونكە ئێمە هێڵى گواستنەوەى وزە و پاڵاوگەمان كەمە، توركياش لەو بوارە پێشەنگە، بۆيە هاتنى ئەوان بۆ ئێمە زۆر گرنگە."

بەهۆى جێبەجێكردنى سزاكان بەسەر كەرتى گازى سروشتى رووسيا، كە لە (41%)ى گازى سروشتى وڵاتانە ئەوروپا دابين دەكات، ئەو وڵاتانە رووبەڕووى كەمى گازى سروشتى بووينەوە.

لە بەرانبەردا چەندين وڵاتى جيهان ئامادەن وەبەرهێنانەكان لەبوارى گازى سرووشتى دەستپێ بكەن، بۆ پڕكردنەوەى خواستى جيهان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین