مەکتەبی راگەیاندنی پارتی وەڵامی ستران عەبدوڵڵا دەداتەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە( 9/نیسان/2022) مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی ستران عەبدوڵڵا، سەرپەرشتیاری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە بارەی داستانی کوڕێ دەداتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە"رەحمەتی مام جه‌لال، له کوردستان نه‌بوو، کاتێکیش له ڕێی پێشخابووره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان به‌شی هه‌ره زۆری ڕاپەڕینی شاره‌کانی کوردستان ته‌واو بوبوون".
ده‌قی راگه‌یێندراوەکە:
وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی، ستران عه‌بدوڵا، له‌سه‌ر په‌لاماردانی پارتی به‌رده‌وامه. ئه‌مجاره‌یان داستانی کۆڕێی پێشمه‌رگه دلێره‌کانی کوردستانی کردووه‌ته بیانوو. له‌مه‌یاندا تێکچوونی باڵانسی خۆی و ته‌گبیرکه‌رانی به‌ڕوونی وه‌ک ڕۆژی ڕووناک دیاره. ئه‌م قسانه‌ی دوایی ستران، له‌سه‌ر یه‌ک گریمانه‌ی خواروخێچ هه‌ڵچنراون، گوایه پارتی ده‌یه‌وێت ده‌ستکه‌وت و ئازایه‌تی خه‌ڵکی تر بۆ خۆی به‌رێت!! گریمانه‌که بوختانێکی ئاشکرایه به دوێنێ و به‌ته‌واوه‌تیش دژبه‌ره له‌گه‌ڵ وه‌زعی ڕاهینی کوردستاندا.
پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی سه‌رپێی ئه‌و گریمانه و لادیواره خوارخێچ و په‌لامارانه بده‌ینه‌وه، با جارێ له خودی بیانووه‌که‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین؛ خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌مێک ئاگاداری ڕووداوه‌کانی کوردستانن ده‌زانن، داستانی کۆڕێ، پێشمه‌رگه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رکرده و فه‌رمانده‌کانی پارتی به هاوکاریی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه و به خوێنی ئاڵی شه‌هیدانی ئه‌و داستانه تۆمار کراوه. ئه‌مه مێژووه.. حه‌قیقه‌تی مێژوویی، بوختانی وه‌ک ئه‌مانه‌ی سترانی پێده‌کرێت و، بۆ ڕازیکردنی ئه‌م و ئه‌و ده‌شێوێندرێت، وه‌لێ به هیچ کلۆجێک کاریگه‌ریی له‌سه‌ر کرۆکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی ڕووداوه‌کان و لێکه‌وته‌وه مێژووییه‌کانی نابێت.
پارتی، کە له یه‌که‌مین ڕۆژییه‌وه تا ئه‌مڕۆ، متمانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کوردی هه‌یە، چ پێویستیه‌کی به‌وه‌یه خۆی له کاری خه‌ڵکی دیکه بکاته خاوه‌ن؟ پارتی، کە ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌رییه مێژووییه و خاوەنی ده‌ستکه‌وتی زۆری نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌ییە، چۆن ده‌چێته ئه‌قڵه‌وه خۆی بکاته خاوه‌نی کاره سه‌قه‌ته‌کانی خه‌ڵکی دیکه؟ مێژووی کوردستان شاهیده، پارتی هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ری داکۆکی له کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی بووه و سه‌ربه‌ستانه هه‌ڵویستی وه‌رگرتووه، خۆیشی به خاوه‌نیان زانیووه و دیفاعی لێکردوون و ئاماده‌ی لێکه‌وته‌وه و باجه‌که‌شی بووه، ئه‌وه خه‌ڵکی دیکه‌ن پێویستیان به چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌کان و لاساییکردنه‌وه و کڕین و فرۆشتن هه‌بووه و هه‌یه، ئاقیبه‌تی لاساییکردنه‌وه و سه‌وداکاریش دیاره و هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ شین ده‌بێت که ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، شاری سلێمانی ده‌یبینین... نسکۆی شۆڕشی ئه‌یلوول، بۆیە ڕوویدا تا که‌رکووک و ناوچه کوردستانییه‌کانی مادده‌ی 140ی ئێستای دەستوور له‌ده‌ست نه‌درێت، به‌ڵام خه‌ڵکی دیکه چی کرد؟ هاتن خۆیان به به‌دیلی پارتی ته‌رح کرد، به‌م خۆته‌رحکردن و لاساییکردنه‌وه‌یه، خه‌نجه‌رێکی ژه‌هراویان له جه‌سته‌ی نیشتمان و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا که برین و خه‌مێکی قووڵی نه‌ته‌وه‌یی لێ که‌وته‌وه.
ئاگا لێنه‌بوون عه‌یب نیه، عه‌یبه ئه‌وه‌یه ئاگات لێ نه‌بێت و وا نیشان بده‌یت ئاگاداری. له به‌رنامه‌داڕشتنی ڕاپه‌ڕیندا که ستران هه‌وڵ ده‌دات له سه‌روه‌رییه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بچووکی بکاته‌وه بۆ چالاکییه‌کی حزبیی! رەحمەتی مام جه‌لال، له کوردستان نه‌بوو، کاتێکیش له ڕێی پێشخابووره‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ کوردستان به‌شی هه‌ره زۆری ڕاپەڕینی شاره‌کانی کوردستان ته‌واو بوبوون.
هه‌ر له باسی که‌رکووک و ڕاپه‌ڕینی ئاداری 1991ـی خه‌ڵکی کوردستاندا، شه‌هیده‌کانی مه‌عسکه‌ر خالید و ئازایه‌تی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌کانی پارتی، شاھیدی به‌شێکی که‌م و حاشاهه‌ڵنه‌گری سه‌روه‌رییه‌کانی پارتی و دیفاعکردنی به‌رده‌وامی پارتین له که‌رکووک و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه و، ناڕاستیی ئیدیعاکانی ستران_یش ده‌رده‌خه‌ن. وه‌ک چۆن شه‌هیدان و بریندارانی پێشمه‌رگه‌کانی پارتی له داستانی کۆڕێدا، گریمانه بێسه‌روبه‌ره‌که‌ی ستران و ته‌گبیرکه‌رانی ته‌فروتونا ده‌که‌ن.
چه‌واشه‌کاریی و ئیدیعا قه‌به‌کانی ستران له‌باره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه، له‌باریاندا نیه، ڕاستییه مێژووییه‌کانی سه‌ر ئه‌رز بگۆڕن.
ناوبراو، ده‌ڵێ: دواڕۆژ هی ئێمه‌یه!! قسه و درووشم گوتنه‌وه ئاسانه، به‌ڵام به چی دیاره داهاتوو هی ئێوه‌یه؟ به کاره جوانه‌کانتان به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی سلێمانی و گه‌رمیان؟ به تاڵان‌کردنی ڕووقایمانه‌ی بانکه‌کانی سلێمانی و دزینی پاره و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ته‌خسیسانی خزمه‌تگوزارییه‌کانی سلێمانی؟ به سه‌رانه سه‌ندن و ڕاووه‌دوونان و ده‌رپه‌ڕاندنی سه‌رمایه‌دانی شار؟ به ده‌ستگوشین و باوه‌شپێداکردنی ئه‌وانه‌ی مووشه‌ک ده‌گرنه هه‌ولێر؟ به ده‌ستخۆشی لێکردنی ئه‌وانه‌ی درۆن ده‌نێرن تا ئارامی و سه‌قامگیریی کوردستان تێکبده‌ن و زه‌بر له ژێرخانه‌که‌ی بده‌ن؟ به‌ڕاست ئه‌وه‌ی زۆر به ئاشکرا ئه‌م کارانه ئه‌نجام بدات و ئیدیعای خاوه‌ندارێتی داهاتوو بکات، له غه‌یری سووکسه‌رنجدانی خه‌ڵکی کوردستان چ مانایه‌کی دیکه‌ی هه‌یه؟
باسی وه‌زعی ڕاهین ده‌کات، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی وه‌زعی ڕاهینی کوردستان به‌رهه‌می متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه، داهاتووش به ئیدیعا و درووشمبازی و چه‌واشه‌کاریی و هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ڕاستییه به‌رجه‌سته‌کان، ناگۆڕێت. ئاخر وەکوچۆن وه‌زعی ڕاهین به‌ری متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه، داهاتوو و دواڕۆژیش، متمانه‌ی هه‌مان ئه‌و خه‌ڵکه بڕیاری لێ ده‌دات.
کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان شۆڕشی ڕاگه‌یاند، خۆ له‌سه‌ر ساحه‌ی کوردستان خه‌ڵکی دیکه‌ش هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وه خه‌ڵکی کوردستان و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو که متمانه‌یان به‌خشیه سه‌رکردایه‌تی ئه‌و شۆڕشه. که‌سانێک کە ئه‌وکات و ئێستاش متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و نه‌ته‌وه‌که‌یان به‌ده‌ست نه‌هێنابێت، باشترە به‌خۆیان و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانیاندا بچنه‌وه نەک په‌لاماری پارتی بده‌ن.
ئه‌وه‌ی هه‌ر تۆزقاڵێک سه‌ری له سیاسه‌ت ده‌رچێت، ده‌رک به‌وه ده‌کات؛ متمانه‌ی خه‌ڵک به سیاسه‌تی ڕاستوڕه‌وان، خزمه‌تکردنی خه‌ڵک به ده‌ست دێت. متمانه‌ی خه‌ڵک، پێویستی به‌و مرۆڤه گه‌ورانه‌یه که له خه‌می نیشتیمان و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌که‌یاندان. خەڵک باوەڕ و متمانەی به‌و لایه‌ن و سەرکردانەیە که ڕۆحیان به‌سه‌ر هه‌ڤاڵ و هاوکاره‌کانیانه‌وه ده‌رده‌چێت، نه‌ک به فۆتۆشوپ هه‌وڵی له‌که‌دارکردنیان و ناوزڕاندنیان بده‌ن، یان بێ مرووه‌تانه تا ئاستی مردن، برا و هه‌ڤاڵه‌کانیان ژه‌هرخوارد بکه‌ن...
له کۆتاییدا، ئێمه ده‌زانین ستران عه‌بدوڵا و خه‌ڵکانی وه‌ک ئه‌و، له یاری ماروپه‌یژه‌دا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و جێیه‌ی ئێستایان، بۆیه پێیانوایه به په‌لاماردانی پارتی، جێیان قایمتر ده‌که‌ن، به‌ڵام مێژووی ململانێی سیاسی له کوردستاندا ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماندووه؛ ئه‌وه‌ی به په‌یژه‌ی په‌لاماردانی پارتیدا هه‌ڵگه‌ڕابێت، ڕۆژێک، به کلکی ماره‌که‌دا تا خواری خواره‌وه گلۆر بووه‌ته‌وه.
بەشی رۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
10ـی نیسانی 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment