کەشناسى هەرێم: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکەن ئەمڕۆش تۆزوخۆڵ لە ئاسمانى شارەکانى هەرێمى کوردستاندا هەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/نیسان/2022) بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، دەربارى کەشوهەواى ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کەشوهەواى ئاسمان نیمچە هەور و کەمێک تۆزوخۆڵ لە کەشدا دەبێت، هەروەها بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو (26) پلەى سیلیزى دەبێت,.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى دووشەممە کەشناسى هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو (28) پلەى سیلیزى دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین