كۆمپانياى بەيرەكدارى توركيا وەڵامى سكاڵاكانى رووسيا دەداتەوە
نوچەنێت:
تۆڕى هەواڵى بى بى سى لە راپۆرتێكدا ئاشكراى دەکات، دەسەڵاتدارانى مۆسكۆ سكاڵاى خۆيان لەسەر بەکارهێنانى فرۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى لە لايەن ئۆكرايناوە گەياندۆتە دەسەڵاتدارانى ئەنقەرە، لەبەرانبەردا دەسەڵاتدارانى توركيا راگەياندووە، كۆمپانياى بەيرەكدار كۆمپانيەكى حكومى نييە، سەر بە كەرتى تايبەتە.
سەلجوق بەيرەكدار، بەڕێوەبەرى تەكنيكى كۆمپانياى بايكارى توركى بە تۆڕى هەواڵى (بى بى سى) راگەياند، "بەهۆى كاريگەرى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بەيرەكدار بەرانبەر هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، دەسەڵاتدارانى مۆسكۆ سكاڵايان گەياندۆتە بەرپرسانى حكومەتى توركيا، لە وەڵامى ئەو سكاڵايە ئەنقەرە رايگەياندووە، فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى سەر بە كەرتى تايبەتە، خاڵێكى تريش ئۆكرانيا ئەو فڕۆكانەى بەر لە دەستپێكردنى هێرشەكان كڕيووە."
فڕۆكەى بەيرەكدارى توركيا، ستراتيژيترين چەكە توركيا لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و نيشتيمانى بەرهەمى هێنا بێ.
سەبارەت بە بەكارهێنانى ئەو فڕۆكانەش لەلايەن ئۆكرايناوە دژى رووسيا، سەلجوق جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "خەڵك ئامادەن خۆيان بكەنە قوربانى نيشتيمانەكەيان بۆ رێگرتن لە هێرشێكى نا ياسايى، ئەوەشى ئێستا گەل و سەرۆك و بەرپرسانى ئۆكراينا دەيكەين بەرگرييە لە خاكى خۆيان، بۆيە ئاساييە فڕۆكەى بەيرەكدار بەكاربهێنن."
لە بەشێكى ترى راپۆرتەكە هاتووە، فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى رۆڵى كاراى لە بەرپرچدانەوەى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا هەبووە، كە واى لێهاتووە بۆ سيمبولى بەرگرى ئۆكراينا.
بەگوێرەى ئەو راپۆرتە فڕۆكەى بەيرەكدارى توركى يەكێكە لەو چەكانەى زۆر بە وردى ئامانجەكانى خۆى دەپێكێت.
پێشتريش وەزارەتى بەرگرى ئۆكراينا چەند تۆمارێكى بڵاوكردەوە، كە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا كاروانە سەربازييەكانى رووسيا تێكدەشكێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment