سووریا  ڕەتیدەکاتەوە پەیوەندییەکانى لەگەڵ توركیا ئاسایى بکاتەوە تورکیە

نوچەنێت:

وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند، "ئەو هەواڵانەی باس لە دەستپێكردنەوەی پەیوەندی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق دەكەن دوورە لە ڕاستییەوە، ئێمە هەڵوێستمان بەرانبەر توركیا نەگۆڕە."

ئەمرۆ پێنجشەممە (حەوتی نیسانی 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرایكرد، "هەڵوێستی ئێمە بەرانبەر حكومەتی توركیا نەگۆڕە، هیچ جۆرە پەیوەندییەك لە نێوان ئێمە ئەنقەرە نییە."

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا هاتووە، "ئەو هەواڵانە پڕوپاگەندەی راگەیاندنەكانى توركیایە، چونکە ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەكان نزیك دەبێتەوە دەیانەوێت وێنەیەكی تر بدەن بە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە، ئەوە لەكاتێکدا پێشتر هەموو پرەنسیپەكانی دراوسێیەتی نێوان دوو وڵاتیان پێشێل كردووە، سیاسەتێكی دوژمنكارانەیان بەرانبەر سووریا گرتەبەر."

سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەكەشیان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "تاوەكو دەسەڵاتی توركیا هەنگاو نەهاوێت بۆ كشانەوەی هێزەكانی لە خاكی وڵاتەكەمان، دیمەشق بیر لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە ناكاتەوە."

لەچەند رۆژی رابردوو هەندێك سەرچاوەی هەواڵ بڵاویان كردەوە، حكومەتی توركیا هەوڵدەدات دەست بە گفتوگۆكانی لەگەڵ حكومەتی سووریا بكاتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین