ئەردۆغان سەردانى ئێران دەكات ئێران

نوچه‌نێت

سه‌عید خه‌تیب زاده‌ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رايگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا سه‌ردانى ئێران ده‌كات به‌ڵام واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى دیاری نه‌كراوه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە (چوارى نیسانى 2022) ماڵپەڕى (میهر) بڵاویكردەوە سەعید خەتیب زادە، لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى رایگەیاند، "لە چوارچێوەى پەیوەندى بەردەوامى نێوان توركیا و كۆمارى ئیسلامى ئێران، بڕیارە سەرۆك كۆمارى توركیا سەردانى تاران بكات."

دەربارەى واده‌ى سەردانەكەیش خەتیب زادە گوتى "تا ئێستا كاتى هاتنەكەى دیارى نەكراوە، تەنیا دۆستەكانمان لە ئەنقەرەوە پێیان راگەیاندین ئەردۆغان سەردانى تاران دەكات."

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە ئێران گازى سرووشتى لەسەر توركیا گرتەوە، ئەوەش ناكۆكییەكانى نێوانیان زیادكرد، ئەوەش دەسەڵاتدارانى توركیاى تووڕە كرد، دواتریش توركیا تۆڕێكى نهێنى ئێرانى له‌ناو خاكى توركیا دەستگیركرد و به‌ "تیرۆریستى" ناوبردن و گوایه‌ كە پیلانى تیرۆركردنى یائیر گیلەر، گەورە بازرگانى ئیسرائیلیان داڕشتووه‌، سەبارەت بەو تۆڕە حكومەتى ئێران هیچ رەتكردنەوەیەكى فەرمى نەبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین