ئيسرائيل و توركيا پێكەوە لە بوارى وزە كاردەكەن شیکاری

نوچەنێت:

شيفراويس كوبانى، جێگرى نێردەى ديپلۆماسى لە باڵيۆزخانەى ئيسرائيل لە ئەنقەرە لە پەراوێزى لووتكەى كۆمپانياكانى پاكردنەوەى وزە،  لە ديمانەيەكى ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) تيشكى خستەسەر چەند تەوەرێكى گرنگ، لە سەرەتاى قسەكانى دەڵێت، "ئەو هەنگاوانەى نراوە بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندى ئيسرائيل و توركيا لە بوارى وزە، دەرفەتى نوێى هاوكارى لەنێوان هەردوو وڵات دەكاتەوە، خۆشحاڵيشم كۆمپانياكانى وڵاتەكەم بەشدارن لە پێشەنگەكانى ئێرە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى رايگەياند، "لووتكەى ئابوورى گۆڕنكارى كەشوهەوا، پەيوەندى نێوان كۆمپانيا توركى و ئيسرائيلييەكان بەهێزتر دەكات، دەرفەتى هاوكارييان بۆ دەرەخسێنێت، ئێستاش سێ كۆمپانياى ئيسرائيل لەبوارى تەكنەلۆژياى وزەى پاك لەو لووتكەيە بەشدارن."

دەربارەى كۆمپانيكانيش روونيكردەوە، "ئەو كۆمپانيايانەى لێرە يەشدارن كار لەسەر پەرەپێدانى تەكنەلۆژياى نوێ و چارەسەركردنى ئەو كێشانەى رووبەڕووى گۆڕانكارى كەشەوهەواو قەتيسبوونى گەرمى و دەرباز بوون لە پاشماوەكان دەكەن، ئەوەش دەرفەتێكە بۆ خستنەڕووى بوار و پڕۆژەكان كە هەردوو وڵات لە قۆناغى ئاسايى بوونەوەى نێوانيان پێكەوە كارى لەسەر بكەن."

كۆبانى لە بەشێكى ترى قسەكانى رايگەياند، "خانەى ئيسرائيل لەو پێشانگايە بايەخێكى زۆر گەورەى هەيە  ژمارەيەكى زۆر خەڵك سەردانى كردووين، بەشێك لەوانەى سەردانيان كردووين قوتابين، هەروەها چەندين خاوەنى كۆمپانياى  گشتى و تايبەتيش سەردانيان كردووين."

سەبارەت بە تايبەتمەندى كۆمپانياكانيش گوتى، "يەكێك لە كۆمپانياكانى بەشدار لەو لووتكەيە كار لەسەر تەكنەلۆژياى پاكردنەوەى ئاو دەكات، كە گرنگترين بوارە، پێشكەوتووترين سيستەمى پاكردنەوەى ئاو كە بۆ خواردنەوە گونجاو بێت بەرهەم دەهێنێت، ئامێرەكانيشى لە ماددەيەك دروستكراوە كە دووبارە بەكار بێتەوە، قەبارەيان بچووكە زۆر بە ئاسانى دەگوازرێنەوە بەوەش دەتواندرێت لە كەمپى پەنابەران و شوێنە دوورەكانى رووبەڕووى كێشەى پيسبوونى ئاو دەبنەوە سوودى لێوەربگرن، كۆمپانياى دووەم بايەخ بەبوارى كشتوكاڵ و سوود وەگرتن لە پاشماوە توندەكان دەبينێت. كۆمپانياى سێيەم لەبوارى پاكردنەوەى هاوا كاردەكات، پەرەپێدانى تەكتنەلۆژيا وادەكات لە كاربون دەبازبين، ئەوەش بڕێكى كەمى وزە پێويستە، كە دەكرێت لە ناوچە پيشەسازييەكان بەكار بێت، بۆ ئەوەى سنوورێك بۆ پيسبوونى هەوا دابنێين، كە لە ئەنجامى پاشماوەى كارگەكان دروست دەبێت. "

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین