فرانس پرێس: 20 هه‌زار لبنانى روویان له عێراق كردووه
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى دوێنێ سێى نیسان پوخته‌ى راپۆرتێكى ئاژانسى فرانس پرێسى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له‌وه ده‌كات به هه‌زاران لبنانى روو له عێراق ده‌كه‌ن. به‌گوێره‌ى ئامارێكى فه‌رمى له مانگى حوزه‌یرانى 2021 تا شوباتى 2022 زیاتر له 20 هه‌زار لبنانى بۆ كاركردن روویان له عێراق كردووه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئاشكرا كراوه كه 410 كۆمپانیاى لبنانى له عێراق كارده‌كه‌ن، كه‌چى له هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ى كۆمپانیاكانیان زیاتره و له هه‌ولێر و سلێمانى زیاتر له 500 كۆمپانیاى لبنانى لێیه.
هه‌ر چه‌نده بارودۆخى عێراق له‌رووى ئابوورییه‌وه باش نییه، به‌ڵام نزیكى له‌ڕووى جوگرافیاوه وا ده‌كات لبنانییه‌كان رووى تێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌راوردیش به لبنان بكرێت، ئه‌وا عێراق باشتره. چونكه 80% ى لبنانییه‌كان له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریدان، كه‌چى عێراقییه‌كان كه ژماره‌یان 40 ملیۆنه سێیه‌كیان له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریدان. رێژه‌ى بێكاریش له عێراق 40%یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment