تورکیا؛ لەگەڵ توركمانستان و ئازرباييجان  هەوڵى ڕێککەوتنێکى سێ قۆڵى دەدەن هەواڵ

نوچەنێت:

پرسى وزە کە يەكێكە لەو پرسە گرنگەکانى توركيا، لەم هەفتەيە وەزيرانى دەرەوەى توركيا و توركمانستان و ئازرباييجان، تاوتوێى ئەم پرسەیان کرد، تاوەکو لە رێگەى توركيا غاز رەوانەى ئەوروپا بكرێت، وە كۆتايى بەو ناكۆكيیە درێژەش بهێندریت کە لەسەر كێڵگەى غازى "دۆستلوغ" هەبوو.

رۆژنامەى " ئۆراسيا دەيلى" دیمانەیەکى لەگەڵ ئيلغار فيلي زادە چاودێرى سياسى كردووە، لەو دیمانەیەدا فەيلى زادە دەڵێت، ئەنجامەكانى ئەو كۆبوونەوەيە ئەگەرى دروستبوونى يەكێتیيەكى سياسى هەيە، چونکە تا ئێستا هيچ يەكێتيەكى سياسى لە نێوان ئەو لايەنانە بوونى نيیە، وە پێشبینى دەکرێت لەو كۆبوونەوەيە گفتوگۆیەکى رەمزى دەربارەى پرۆژەى رێكەوتنى سێ لايەنەى سياسى بكرێت. ئەو چاودێرە سیاسیە دەشڵێت، پێشينەيەكى رێكکەوتنى یاسایى لە نێوان باكۆ و ئەنقەڕە هەيە، بۆيە دروستبوونى رێكکەوتنى سێ لايەنە كارێكى ئاسانترە، هەرچەندە رێكکەوتنى ئەنقەرە و باكۆ نەگەيشتۆتە ئاستى يەكێتى نێوان ئەو دوو وڵاتە، بۆيە هاتنى لايەنى سێيەم كارێكى چاوەڕوانكراوە. 

لە ئەگەرى رێكکەوتنى ئەو  وڵاتانە،  ئایا كاردانەوەى وڵاتانى دەروبەر بەتایبەتى هەڵوێستى ئێران و بەتايبەتيش رووسيا چي دەبێت، لە وەڵامدا فيلى زادە گوتى، ئەو پرسە ئەوەندە توند و ئاڵۆز نيیە، تا رووسيا ياخود ئێران دەستوەردانى راستەوخۆ لەو پرسەدا بکەن، چونكە تا ئێستا توركمانستان و يەكێتى ئەوروپا نەگەيشتوونەتە رێكکەوتن، تا ئەمرۆش بونيادنانى هيچ هێڵێكى گواستنەوەى غاز لە نێوانياندا لە ئارا دا نيیە، هيچ لایەنێکیش بەرهەڵستى پرۆژەيەك ناكات كە بوونى نەبێت، وە ئەم وڵاتانە ئەوە بە دەرفەت دەزانن، تا كار بۆ رێكکەوتنێكى سێ لايەنە بکەن بۆ بيست ساڵى داهاتوو، بۆيە  ئەو هەماهەنگيیە بەردەوام گەشە دەكات و گرنگى خۆى لە دەست نەداوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین