به‌هۆى بایدنه‌وه‌ نرخى نه‌وت دابه‌زى ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

جۆ بایدن سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بڕیارى دا له‌م مانگه‌وه‌، ئه‌مریكا رۆژانه‌ بڕى ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وت له‌ یه‌ده‌گى ستراتیژى بخاته‌ڕوو، ئه‌مه‌یش وایكرد نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زێ.

شه‌وى رابردوو 31ى ئادارى 2022 جۆ بایدن رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ، رۆژانه‌ بڕى ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وت له‌ یه‌ده‌گى ستراتیژى راده‌كێشێ و له‌م مانگه‌وه‌ "نیسان" جێبه‌جێ ده‌كرێت. بایدن گوتیشى، "ئێمه‌ پێویستمان به‌ خسته‌ڕووى زیاترى نه‌وت هه‌یه‌، هه‌ر یه‌كێك ئه‌مه‌ ناكات ده‌بێ باجه‌كه‌ بدات".

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ى بایدنه‌وه‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى "investing"بڵاوکراونەتەوە، كاتژمێر 7:30 به‌ كاتى هه‌ولێر، نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت به‌ 104 دۆلار و 55 سه‌نت بووه‌، نرخى نه‌وتى تێكساسیش بۆ خوار 100 دۆلار دابه‌زیوه‌ و هه‌ر به‌رمیلێكى ئه‌م نه‌وتە به‌ 99 دۆلار و  92 سه‌نته‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین