نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان هه‌میشه‌ به‌ زێدى پێكه‌وه‌ژیان ده‌مێنێته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ بۆنه‌ى ساڵى نوێى ئاشووریى بابلى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و دووپاتى كرده‌وه‌ كوردستان هه‌میشه‌ به‌ زێد و نیشتیمانى پێكه‌وه‌ژیان ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31ى ئادارى 2022 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى به‌ بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێى ئاشووریى بابلى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و پیرۆزبایى له‌ گه‌لى كلدانى، ئاشوورى، سریانى ده‌كات.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "له‌م جه‌ژنه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى کوردستان وه‌ك هەمیشە به‌ زێد و ‏نیشتمانی پێکەوەژیان، یه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەییی ئایینی و نەتەوەیی بۆ هه‌موو ‏پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگارى له كولتوورى فره‌یى و ‏ته‌بایى له‌ كوردستان ده‌كه‌ین".‌ ‏

ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

سەرۆکی هەرێمى كوردستان جەژنی ئەکیتۆ پيرۆز ده‌كات

جەژنی سەری ساڵی نوێی ئاشووریی بابلى 6772 (ئەکیتۆ)، به‌ گه‌رمى لە خوشک و ‏برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و له‌ هه‌ر كوێى جیهان ‏بن پیرۆز دەکەم. هیواى جه‌ژنێكى خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازم.‏
له‌م جه‌ژنه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى کوردستان وه‌ك هەمیشە به‌ زێد و ‏نیشتمانی پێکەوەژیان، یه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەییی ئایینی و نەتەوەیی بۆ هه‌موو ‏پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگارى له كولتوورى فره‌یى و ‏ته‌بایى له‌ كوردستان ده‌كه‌ین.‌ ‏
جەژنی ئەکیتۆ لە هه‌مووان پیرۆز بێت، هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه‌ و جه‌ژن و بۆنه‌كانى ‏داهاتوومان ئارامى و ئاشتى له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن و له‌ دۆخى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه‌. ‏هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى و خواى مه‌زن هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت.‏

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
‏31/3/2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین