سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: كلیلى سه‌قامگیریى عیراق، چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و بەغدایە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (30/ئادار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ژان ئه‌سیلبۆرن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوکسمبۆرگ كرد.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق له سه‌روبه‌ندى دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دۆخى ئێزدییان و ناوچه‌ى شه‌نگال و پێكهاته‌كان له ده‌شتى نه‌ینه‌وا و دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران."
هەروەها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوکسمبۆرگ، "پشتگیرى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ورووپا بۆ هه‌رێمى كوردستان و بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به پرسى پێكهاته‌كان و دۆخى ئێزدییان به‌تایبه‌تى دووپات كرده‌وه و باسى له پلانى خۆى بۆ سه‌ردانى كه‌مپه‌كانیان كرد."
لە بەشێکى تر‌ى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "كاریگه‌رییه‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراینا ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو لایه‌ك زیاتر هه‌ست به ئازارى شه‌ڕ و ئاواره‌یى و نه‌هامه‌تییه‌كانى جه‌نگ ده‌كات، بۆیه هاوسۆزى خه‌ڵكى ئۆكراینا و قوربانییه‌كانه و هیوا ده‌خوازێت كۆتایى به جه‌نگ بێت و لایه‌نه‌كان ئاشتیانه له ڕێگه‌ى گفتوگۆوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن."
گفتوگۆكانى ڤیه‌ننا و دۆسییه‌ى ئه‌تۆمى، دۆخى سووریا و لێكه‌وته‌كانى و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment