بنکەیەکى سەربازیى تورکیا لە دەشتى نەینەوا مووشەکباران کرا
نوچەنێت:
دژەتیرۆرى کوردستان ڕایگەیاند، شەوى ڕابردوو پێنج مووشەک ئاراستەى بنکەیەکى سەربازیى تورکیا لە چیاى باشیک کراوە، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى هەبێ.
دژەتیرۆری کوردستان لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕایگەیاند، "لە دەوروبەری گوندی دراویش لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا، پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا کە تێیدا هێزەکانی تورکیا لەخۆ دەگرێت".
دژەتیرۆری کوردستان دەشڵێت، "دوو مووشەک لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و، سێ مووشەکی دیکەش لە چیای باشیک کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
هاوکات سەربەست بابیری، فەرماندەی میحوەری رۆژھەڵاتی دیجلە بە رووداوی راگەیاند، مووشەکەکان هیچ زیانێکى نەبووە، مووشەکەکان لە دەوروبەری سەربازگەکە کەتوونەتە خوارەوە.
جێگەى ئاماژەپێدانە، تا ئێستا چەندین جار ئەم سەربازگەیەى تورکیا لەسەر چیاى باشیک مووشەکباران کراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment