عێـراق بـە دوای وزەی خـاوێـنـدا دەگـەڕێـت!
نوچەنێت
وەزیری نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار، بەڕێوەبەری کۆمپانیایی (JGC)ی ژاپۆنی و، بەرپرسی باڵای جایکای یابانی، ڕۆژی سێشەممە لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیایی پاڵاوگەکانی باشوور کۆبوونەوە.
ئامانجی حکومەتی عێراق لەو پەیوەندییە، بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی حکومەتی بەغدایە بۆ وزەی خاوێن، بۆ ئەم مەبەستەیش عێراق چەندین ڕێککەوتنی، لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان واژوو کردووە. بەپێی ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانی نوسینگەی وەزارەتی نەوتی عێراق، حکومەتی عێراق، هاوکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و یابان بە گرنگەوە دەبینێت، بۆ درێژەدان بە پلانی داهاتوویی عێراق، لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وزە، لە سەر ژینگەی عێراق، بۆیە لەو چوارچێوەیەدا سەنتەرێکی فراوان، بۆ ڕاهێنانی تەکنیکی لە بواری نەوت، وزە بە هەماهەنگی حکومەتی یابان دەکرێتەوە.
هاوکات حامد یونس، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، ستایشی هاوکارییەکانی حکومەتی ژاپۆنی کرد، لەجێبەجێکردنی یەکەم پرۆژەی جۆری، لە کەرتی بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن. پرۆژەی FCC، ڕۆژانە پاشماوەی بڕی 55 هەزار بەرمیل نەوت و گاز دەگۆڕیت ،بۆ وزەی خاوێن بە پێی ستانداری ئەورووپی و هاوڕێی ژینگە.
پرۆژەی FCC، پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان یابان و عێراقە، لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، لە نێوان هەردوو لایەن واژووی لەسەر کرا، بە ئامانجی پاڵاوتنی بڕی 55 هەزار بەرمیل ڕۆژانە، بۆ وزەی خاوێن، لە گێڵگەکانی باشووری عێراق، بە گوژمەی زیاتر لە 4 میلیار دۆلار.
حکومەتی عێراق و یابان ڕێککەوتن، بۆ گۆڕینی بڕی 55 هەزار بەرمیل نەوتی ڕەش ڕۆژانە، بۆ وزەی خاوێن (نەوتی سپی بە ئۆکتانی بەرز).
سەرچاوە: وەزارەتی نەوتی عێراق
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment