سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كى دروست له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێته دى
نوچه‌نێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 28ى ئادارى 2022 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر پێشوازى كرد له مارتین یێگه‌ر باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له عێراق. له راگه‌یێندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سیاسى كه ببێته مایه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران".
به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كردووه‌ته‌وه، “كه خاڵى هه‌ره گرنگ بۆ عیراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى له وڵات، سه‌قامگیرى و ده‌رفه‌تى گفتوگۆیه بۆ تێپه‌ڕاندنى جیاوازییه‌كان و گه‌یشتن به خاڵى هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كى دروست بچێته پێشه‌وه”.
باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له عێراق له دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "وێڕاى خستنه‌ڕووى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا و وڵاتانى ئه‌ورووپا به بایه‌خه‌وه سه‌یرى پرۆسه‌ى سیاسى و سه‌قامگیرى له عیراق ده‌كه‌ن و خوازیارن پرۆسه‌ى سیاسى هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت"
ده‌قى راگه‌یێندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/3/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مارتين يێگه‌ر باڵيۆزى ئه‌ڵمانياى فيدرال له عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سياسى كه ببێته مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه خاڵى هه‌ره گرنگ بۆ عيراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، سه‌قامگيرى و ده‌رفه‌تى گفتوگۆيه بۆ تێپه‌ڕاندنى جياوازييه‌كان و گه‌يشتن به خاڵى هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به شێوه‌يه‌كى دروست بچێته پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراليى عيراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به شێوه‌يه‌ك كه هه‌مووان براوه بن و سه‌قامگيرى و په‌يوه‌ندييه‌كى دروست له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بهێنێته دى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا وێڕاى خستنه‌ڕووى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى ئه‌ورووپا به بايه‌خه‌وه سه‌يرى پرۆسه‌ى سياسى و سه‌قامگيرى له عيراق ده‌كه‌ن و خوازيارن پرۆسه‌ى سياسى هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت.
له ديداره‌كه‌دا به‌ڕێز كونسولى گشتيى ئه‌ڵمانيا به وه‌كاله‌ت له هه‌ولێر و شاندێك، ياوه‌رى به‌ڕێز باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment