وەزارەتى ناوخۆ: ئەو کەسەى سوکایەتی بە مەرجەعیەت کردووە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچووە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (28/ئادار/20200)، وەزارەتى ناوخۆ دەربارەى سوکایەتیى کردن بە مەرجەعیەت ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "نایف كوردستانی تویتێكی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا باسی لە مەرجەعیەت كردووە و ئەوەش بە سوكایەتی لێكدراوەتەوە."
وەزارەتى ناوخۆ لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، "ئازادی رادەربڕین بە واتای ئەوە نایەت سوكایەتی بە رەمز و هێما ئایینی و نیشتمانییەكان بكرێت و دەستدرێژیان بكرێتە سەر و ئەو كارە بە هیچ جۆرێك قەبوڵ نییە."
هەروەک دەشڵێت، "ئەو كەسەی ئەو تویتەی بڵاوكردوەتەوە تەنیا گوزارشت لە رای خۆی دەكات، هەڵوێستی حكومەتی هەرێم و گەلی كوردستان روون و ڕاشكاوە لە رێزگرتن و نرخاندنی رۆڵی مەرجەعیەت لە عێراق و جیهانی ئیسلامی و ئەو هەڵوێستەش وەكو خۆی دەمێنێتەوە و لەسەری بەردەوام دەبن."
جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ کەسێک بەناوى د. نایف کوردستانى لە تویتێکى لەسەر سیستانى کردووە و تێیدا نووسیویەتى، "مەرجەعێکی عەرەبمان دەوێت کە لە ئەهلی ئالو بەیت بێت، نەک مەرجەعی هیندی و فارسی" ئەمەیش وەک کاردانەوە توڕەیى و نیگەرانى لایەنگرانى مەرجەعیەتى بە دواى خۆیدا هێنا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment