وەزیرێکى پێشووى عێراق لە دهۆک دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرێکى پێشووى کۆچ و کۆچبەرانى حکوومەتى عێراق لەسەر کوژرانى هاووڵاتییەک خۆى ڕادەستى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/ئادار/2022)، ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دھۆک بە رووداوی راگەیاند، لەسەر کوشتنى هاووڵاتییەم بە ناوى (کامەران یونس پیرەفاتى)، دوێنێ (26)ـى ئادارى (2022) دوو کەس خۆیان ڕادەستى پۆلیس کردووە، یەکێک لەوان، دیندار دۆسکى، وەزیرى پێشووى کۆچ و کۆچبەرانى حکوومەتى عێراقە.

وتەبێژى پۆلیسى دهۆک ئاماژە بە وەدەکات، پێش هەفتەیەک لەمەوبەر بە هۆى کێشەیەک کۆن لەسەر زەوى و زار، کەسێک لە گوندی زێوە شەفیقی سەر بە ناحیەی زاویتەیە لەگەڵ چەند خزمێکى خۆى دەبێتە شەڕیان و لە ئەنجامدا دەکوژرێ.

جێگەى ئاماژەپێدانە، چەند ڕۆژێک لەمەوپێش برازایەکی دیندار دۆسکى، خۆڕى ردەستى پۆلیس کردووە و  دانی بەوە داناوە کە خۆی خزمەکەی کوشتووە، بەڵام کەسوکاری کوژراوەکە  وەزیرى پێشووى کۆچ و کۆچبەرانى حکوومەتى عێراق بە تاوانبار دەزانن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین