توركيا ڕەتیدەکاتەوە سیستەمی (ئێس 400)ی رووسی بە ئۆكراینا بدات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە فەخرەدین ئەڵتۆن سەرۆكی فەرمانگەی رایگەیاندنی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند، "ئەو پێشنیازەی ئەمەریكا پێشنیازێكی زۆر ناواقیعیە، بەهیچ جۆرێك قبوڵی ناكەین، بەڵام دەكرێت دەرفەتێك بڕەخسێنێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو كێشانەی لە چەند ساڵی رابردوو لە نێوان ئەنقەرە و وڵاتانی رۆژئاوا سەری هەڵداوە."
دەربارەی لێدوانەكانی بەرپرسانی ئەمەریكاش لەسەر سیستەمی رووسی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "پێشتر بەرپرسانی ئەمەریكا گفتوگۆیان لەسەر (ئێس 400) لەگەڵ توركیا رەت دەكرەوە، هەرچەندە ئێمە پێشتر داوای سیستەمی پاتریۆتمان لە ئەمەریكا كرد، بەڵام ئەو سیستەمەی پێ نەدەیاین، ئێستاش بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ واشنتن پێویستی بە هەنگاوەی جددییە بۆ بنیاتنانی متمانە لەنێوان هەردوو وڵات، نەك پێشنیازی نافەرمی."
لە چەند رۆژی رابردوو ئەو داوایەی ئەمەریكا لە توركیا گفتوگۆی زۆری بەدوای خۆی دا هێنا، ماڵپەڕی نوچە نێت لە راپۆڕتێدا تیشكی خستۆتە سەر ئەو گفتوگۆیانە و هەڵوێستی رووسیای روون كردۆتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment