سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 23/ئازار/2022) بارەگای بارزانی رایگەیاند: سەرۆک مەسعود بارزانی شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.  

بە پێی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی ڕزگاریی نیشتمانی کردووە و ئەو پێشهاتەی بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم داوە هاوکات هیوای خواستووە ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و بەدیهاتنی داخوازیی هاووڵاتیان و سەقامگیریی و بوژانەوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا سەرۆک مەسعودبارزانی و شێخ خەمیس خەنجەر، دوا پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی عیراقییان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پارتی دیموکراتی کوردستان، رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سیادە کوتلەی رزگاری نیشتیمانییان راگەیاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین