ژماره‌ى په‌رله‌مانتارانى عێراق كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

ژماره‌ى په‌رله‌مانتارانى عێراق كه‌م ده‌كرێته‌وه‌

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور له‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، جارێكى تر پرسى كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عيَراق ده‌وروژێنێت و ده‌ڵێ “بۆ 180 په‌رله‌مانتار كه‌م ده‌كرێنه‌وه”‌.

موحسین سه‌عدون ئه‌ندامى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق له ‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه‌ لیژنه‌كه‌یان پرۆسه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ته‌واو كردووه‌ كه‌ به‌گوێره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ ژماره‌ى په‌رله‌مانتاران كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌عدون ئاشكرایشى ده‌كات پێشنیار كراوه‌ ژماره‌ى په‌رله‌مانتاران له‌ 329 بكرێته‌ 180 په‌رله‌مانتار.

پێشتر چه‌ند جارێك بابه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران وروژێنراوه‌ و چونكه‌ بڕواى ئه‌وه‌ هه‌یه‌، بوونى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ به‌ مووچه‌ و ئیمتیازى زۆره‌وه‌، بارگرانى بۆ عێراق دروست كردووه‌.

له‌سه‌ره‌تاى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق داواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور كراوه‌، دوو لیژنه‌ پێكهاتووه‌ یه‌كه‌میان له‌ په‌رله‌مانى عێراق و ئه‌ویتریان له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار.

ئه‌و لیژنه‌یه‌ى له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار پێكهاتووه‌ هه‌رچه‌نده‌ كاره‌كه‌ى ته‌واو كردووه‌ به‌ڵام رووبه‌ڕووى كێشه‌ى یاسایى ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى نییه‌ هه‌مواركردنه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات و به‌ڵكو ده‌بێت به‌ په‌رله‌مانى بدات و له‌وێ ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین