بەبۆنەى جەژنى نەورۆز سەرۆک بارزانى پەیامێک بڵاو دەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لە پەیامێکدا بە بۆنەى جەژنى نەورۆز پیرۆزبایى لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/ئادار/2022) سەرۆک مەسعود بارزانى، بە بۆنەى جەژنى نەورۆز پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "هیوادارم ئەو جەژنە مایەی خێر و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک بێت و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت."

 

دەقى پەیامی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆز:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی ۲۷۲۲ی کوردی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە و هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەم و هیوای خۆشی و کامەرانیان بۆ دەخوازم.

هیوادارم ئەو جەژنە مایەی خێر و ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک بێت و، ئاشتی و برایەتی باڵ بەسەر وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا بکێشێت.

مسعود بارزانی

۲۹ی ڕەشەممەی ۲۷۲۱ی کوردی

۲٠ی ئاداری ۲٠۲۲ی زایینی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین