وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌: ده‌بێت بایه‌خ به‌ زمانى كوردى بدرێت و شێوازى تاقیكردنه‌وه‌یش بگۆرێت کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كۆمه‌ڵێك بڕیارى ده‌ركرد، كه‌ هه‌ندێكیان تایبه‌ت به‌ پێشخستنى زمانى كوردى له‌ قوتابخانه‌ حكومى و ناحكومییه‌كان و له‌ بڕیارێكیشدا وه‌زاره‌تى داواى گۆڕینى شێوازى تاقیكردنه‌وه‌ له‌ پۆله‌ ناكۆتاكان ده‌كات، به‌ شێوازێك له‌ 80%ى زیاتر به‌ نووسین بێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ى ئادارى 2022 وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ كۆمه‌ڵێك بڕیارى ده‌ركرد، كه‌ چه‌ند بڕیارێكیان تایبه‌تن به‌ خوێندنى وانه‌ى زمانى كوردى له‌ قوتابخانه‌ حكومى و ناحكومییه‌كان، به‌ تایبه‌تى جه‌ختى كردووه‌ته‌وه‌ ده‌بێت خوێندن له‌ قوتابخانه‌ ناحكومییه‌كان به‌ ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه‌وه‌ بایه‌خى زیاتر به‌ زمانى كوردى بده‌ن.

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ئاشكرایشى ده‌كات له‌ مانگى داهاتوو كۆنفرانسێكى زانستى بۆ ئه‌لف و بێى كوردى ئه‌نجام ده‌درێت. له‌ خاڵێكى تردا وه‌زاره‌ت داوا ده‌كات شێوازى تاقیكردنه‌وه‌ كه‌ ئێستا به‌ شێوازى هه‌ڵبژاردنه‌ بگوڕدرێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ 80% به‌ نووسین بێت.

ده‌قى بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌:


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین