ماڵپه‌ڕێكى فه‌ڕه‌نسى: حه‌شد هێزێك ره‌وانه‌ى رووسیا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى مۆنتى كارلۆى فه‌ڕه‌نسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، 600 چه‌كدارى سه‌ربه‌ میلیشیا حه‌شدى شه‌عبى له‌ رێگه‌ى سووریاوه‌ ره‌وانه‌ى ئۆكراینا كراون، بۆئه‌وه‌ى پاڵپشتى له‌ رووسیا بكه‌ن، به‌ گوته‌ى ماڵپه‌ڕه‌كه‌ به‌م كاره‌شیان كێشه‌یه‌كى سیاسى گه‌وره‌ تووشى حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن.

ماڵپه‌ڕى رادیۆى مۆنتى كارلۆى فه‌ڕه‌نسى دوێنێ هه‌ینى 11ى ئادارى 2022 زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ عێراقه‌وه‌ هێزێكى 600 چه‌كدارى ئاماده‌ كراون و به‌ره‌و ئۆكراینا رۆیشتوون. 

مۆنتى كارلۆ زانیارییه‌كانى له‌ هه‌ندێك راپۆرتى ئه‌منى عێراق وه‌رگرتووه‌، گوایه‌ هێشتا بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ى هێزه‌كان ده‌ڵێ سه‌ربه‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبین و له‌ رێگه‌ى سووریاوه‌ به‌ره‌و ئۆكراینا رۆیشتوون، تا له‌وێ له‌ هه‌ر دوو هه‌رێمى جوداخوازى دۆنتسیك و لۆگانسك له‌ دژى هێزه‌كانى ئۆكراینا ده‌بن.

دواتریش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌م كاره‌ كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى سیاسى تووشى حكومه‌تى عێراق ده‌كات، كه‌ ده‌خوازێ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڵ رۆژئاوا دروست بكات.

له‌ 22ى مانگى رابردوو رووسیا هێرشێكى بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌ستپێكردووه‌، حكومه‌تى عێراق هه‌وڵى داوه‌ له‌ گوتارى فه‌رمیدا دووپاتى له‌سه‌ر بێلایه‌نى خۆى له‌ كێشه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین