سەرۆک بارزانى: لەژێر هەر گوشارێكدا بین، گەلى كوردستان دەستبەرداری مافە ڕەواكانی نابێت.
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینى (11/ئادار/2022)، سەرۆک بارزانى لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ڕاستە لەدوای ڕێككەوتنی یازدەی ئازاریش ڕژێمی عێراق ڕێگەی پەیمانشكێنی و ملهوڕی گرتەبەر بەڵام ئیرادەی گەلەكەمان بۆ بەردەوامی خەبات و خۆبەدەستەوەنەدان هەر بەردەوام بوو و، بووە هۆی بەدەستهاتنی دەستكەوتی گەورەتر."
دەقى پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی (52)مین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە بەرزی یادی پەنجا و دوو ساڵەی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار دەكەینەوە كە دەستكەوتێكی گرنگی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان بوو.
لە ئەنجامی پێداگری و خۆڕاگریی گەلی كوردستان و شۆڕش، بە ڕابەرایەتیی جەنابی بارزانیی نەمر ڕژێمی عێراق ناچار كرا كە لە یازدەی ئاداری 1970ـدا بۆ یەكەم جار و بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت.
یازدەی ئاداری 1970، بەڵگەیەكی ڕوونە لە سەركەوتنی شۆڕش و ئیرادەی ڕەوای گەلی كوردستان بەسەر نكۆلیكاریی ناحەزانی گەلی كوردستان و هەوڵەكانیان بۆ سڕینەوەی گەلەكەمان. ڕێككەوتننامەی یانزدەی ئازار بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بوو. ئەو خەباتەی لەپێناو بەرقەراربوونی پێكەوەژیان و شەراكەت و دادپەروەری و ئاشتیدا بەردەوام بوو و گەییشتە ئەنجام.
ڕاستە لەدوای ڕێككەوتنی یازدەی ئازاریش ڕژێمی عێراق ڕێگەی پەیمانشكێنی و ملهوڕی گرتەبەر بەڵام ئیرادەی گەلەكەمان بۆ بەردەوامی خەبات و خۆبەدەستەوەنەدان هەر بەردەوام بوو و، بووە هۆی بەدەستهاتنی دەستكەوتی گەورەتر.
لە ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئازاردا جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و ئەوەش دووپات دەكەینەوە كە لە هەر بارودۆخ و لەژێر هەر گوشارێكدا ئیرادەی گەلی كوردستان ناشكێت و، كوردستان دەستبەرداری ئازادی و مافە ڕەواكانی نابێت.
مسعود بارزانی
11ی ئاداری 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment