بایدن كۆمه‌ڵێك سزاى تر به‌سه‌ر رووسیا ده‌سه‌پێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزاى تر به‌سه‌ر رووسیا بسه‌پێنێ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى رووسیا هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر ئۆكراینا. دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌ سزاكانى بایدن زۆربه‌یان ئابوورى ده‌بن یه‌كێكیشیان پچڕاندنى ته‌واوى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئادارى 2022 ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ جۆ بایدن كۆمه‌ڵێك سزاى تر له‌ دژى رووسیا رابگه‌ینێت. 

سكاى نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ میدیاى ئه‌مریكى بڵاوبوونه‌ته‌وه‌، زۆربه‌ى سزاكان ئابوورى ده‌بن، له‌وانه‌ پچڕاندنى په‌یوه‌ندى بازرگانى له‌گه‌ڵ رووسیا و زیادكردنى باج له‌سه‌ر شتومه‌كى رووسى.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش كراوه‌، ئه‌م سزایانه‌ به‌ هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكانى ئه‌وروپا ده‌سه‌پێنرێن.

له‌ 22ى شوباتى رابردووه‌وه‌ رووسیا جه‌نگێكى بۆ سه‌ر ئۆكراینا هه‌ڵگیرساندووه‌، زۆربه‌ى وڵاتانى رۆژئاوا له‌دژى ئه‌م جه‌نگه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین