جڤاتى نیشتیمانیى گۆڕان بژاردەى کشانەوە لە حکوومەت دەخاتەدەنگدانەوە کوردستانی

نوچەنێت:

جڤاتى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان پرسى کشانەوەى وەزیرەکانى لە کابینەى نۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە دواین کۆبوونەوەیدا دەخاتە دەنگدانەوە، ئەندامێکى جڤاتى گۆڕانیش دەڵێت، زۆر هۆکار هەن بۆ کشانەوەمان لە حکوومەت.

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە رووداوى ڕاگەیاندووە، لە دواین کۆبوونەوەى جڤاتى گشتیى بزووتنەوەى گۆڕان پرسى کشانەوەى گۆڕان لە حکوومەت بەبێ ئەوەى لە بەرنامەى کارى کۆبوونەوە بێت، خراوەتە دەنگدانەوە، زۆرینە بە بەڵى دەنگیانداوە.

بەپێى لێدوانى ئەو سەرچاوەیە، بەپێى پەیڕەوى ناوخۆى گۆڕان، بۆ بڕیاردان لەسەر بابەتێکى وا گرنگ دەبێ (72) کاتژمێر پێش بەستنى کۆبوونەوەکە، پێویستە بۆ ئەندامانى جڤاتى نیشتیمانى بنێدرێ.

ئەو دەشڵێت، لە کۆیى (32) ئەندامى جڤاتى ئامادەبووى کۆبوونەوەکە (20) ئەندامیان بە بەڵێ دەنگیان داوە بۆ کشانەوە لە حکوومەت، بەڵام تیمى گۆڕان لە ناو حکوومەت تا ئێستا وەڵامى ئەم بڕیارەیان نەداوەتەوە.

جێگەى ئاماژەپێدانە دواى ئەوەى لە (10)ـى ئۆکتۆبەرى (2021)، بزووتنەوەى گۆڕان لە هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق هیچ کورسییەکى بەدەست نەهێنا، ئەمەیش ناڕەزایی زۆرى لێکەوتەوە لەناو ئەندامانى بزووتنەوەى گۆڕان و بەشێک لە بەرپرسانى ئەو بزووتنەوەش چوونى گۆڕان ناو حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە هۆکارى سەرەکى دەزانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین