ئیسرائیل و توركیا پەیوەندییەكانیان دەست پێدەكەنەوە تورکیە

نوچەنێت:

بەر لە دەستپێكردنی گەشتەکەى بۆ توركیا، سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاند، "لەو چەند ساڵەی رابردوو لەسەر زۆر پرس لەگەڵ توركیا ناكۆك بووین، راستە لەسەر هەموو شتێكیش رێك ناكەوین، بەڵام هەوڵدەدەین پەیوەندییەكانمان دەست پێبكەینەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە (9/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئیسرائیل ئۆف تایمز) بڵاویكردەوە، بەر لە دەستپێكردنی گەشتەکەى ئیسحاق هێزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاند، "لەو چەند ساڵەی رابردوو پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا وەك پێویست نەبوو لەسەر زۆر پرس ناكۆك بووین، بەڵام هەوڵدەدەین پەیوەندییەكانمان دەست پێكەینەوە، چونكە پەیوەندی نێوانمان بۆ هەردوو لا بەتایبەت و ناوچەكە بەگشتی گرنگە."

لەبەشێكی تری قسەكانی هێرزۆغ رایگەیاند، "هیوادارم گفتوگۆی فراوان لەسەر هەموو ئاستەكان دەست پێكەین، لە كۆتاییش ئەنجامی ئەرێنی هەبێت، ئەو سەردانەی ئێستام بە هەماهەنگی لەگەڵ نەفتالی بنێت، سەرۆك وەزیران و یائیر لابید بووە."

سەرۆكی ئیسرائیل ئەوەشی ئاشكرا كرد، "پەیامی هاوئاهەنگی نێوان گەلان و ئایینەكان، لە پێناو خۆشگوزەرانی مرۆڤایەتی دەگەینمە سەرۆك كۆماری توركیا."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین