حکومەتی هەرێم: هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە قەیرانی خۆراک رونادات کوردستانی

نوچەنێت

سبەی پێنجشەممە، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات دەکرێت و بڕیارە بەر لە نەورۆز هەموو وەزارەت و دام و دەزگاکان موچە وەربگرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە(9/ئازار/2022 )حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دابەشکردنی موچە، لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە و کەس ناتوانێت موزایەدە بەسەر حکومەتدا بکات و هەموو هەوڵێکی ئێمە بۆ دابینکردنی موچەیە.  

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عیراق رایگەیاند: حکومەتی عیراق پیشێلی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، بۆیە چوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان لە رێگرتن لە پێشێلکردنی مافی دەستوری هەرێمی کوردستان کرد، لەسەر ئاستی لایەنەکان و حکومەتی عێراق ئامادەی گفتوگۆین و شاند دەنێرین بەو مەرجەی دانوستاندنەکان پێچەوانەی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان نەبن. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی راگەیاند: کە حکومەت دەزگایەکی قازانج نەویستە و خزمەتگوزاری پێشکەشی هاوڵاتییان دەکات، بۆ هەر دینارێکی خزمەتگوزاری، ئێمە چوار دینار خەرج دەکەین.

هاوکات ئەنجومەنی وەزیران، خەڵکی هەرێمی کوردستان لەوە دڵنیا دەکاتەوە کە بڕێکی باش کاڵای سەرەکی لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەن و قەیرانی گەورە روونادات. هەوڵی ئەوە دەدەین نرخی کاڵا جێگیر بکەین و لە ئاستی کەرتی تایبەت و حکومەت رێکاری تەواو دەگرینەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ و جێگیری.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین