خۆپیشاندانێك له‌ عێراق به‌ ناوى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ شارى ناسڕیيه‌ى باشوورى عێراق سه‌دان كه‌س له‌ دژى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك و سووته‌مه‌نى ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كرد و ناویان له‌ خۆپیشانه‌كه‌ ناوه‌ "شۆڕشى برسییه‌كان".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نۆى ئادارى 2022 له‌ شارى ناسڕییه‌ "زیقار" به‌ سه‌دان كه‌س له‌ دانیشووانى شاره‌كه‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌ دژى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك و سووته‌مه‌نى. 

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خۆپیشانده‌ران به‌ سووتانى لاستیكى ئۆتۆمبیل چه‌ندان شه‌قامى سه‌ره‌كى شاره‌كه‌یان گرتووه‌.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، خۆپیشانده‌ران ناویان له‌  له‌ چالاكییه‌كه‌یان ناوه‌ "شۆڕشى برسییه‌كان". تا ئێستا دیار نییه‌ كه‌ شاره‌كانى ترى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌چنه‌ پاڵ خۆپیشاندانه‌كان یاخود هه‌ر له‌ ناسرییه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ نرخى خۆراك له‌ عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان كه‌ باس ده‌كرێت، به‌ هۆى جه‌نگى رووسیا و ئۆكرانیایه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین