ئومێد خۆشناو: ڕێگە بە هیچ کەس نادرێت یاری بەبازاڕ بکات کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر لەسەر گرانکردنى نرخى خواردەمەنى لە بازاڕدا ڕایدەگەیێنێت، "ڕێگە بە هیچ کەس نادرێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات".

ئەمڕۆ یەکشەممە (6/ئادار/2022)، پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەو کەس و لایه‌نانەی یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هەوڵاتییان دەکەن، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێژنەی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و چاودێرى ژوورى بازرگانى ئەنجامدرا.

پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوەکەى دا ئاماژە بەوە دەکات، لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، خەتی لە چاودێریکردنی ووردی بازاڕ و نرخ و کەلو پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان کردەوە و لێژنەی قائیمقامیەتی ناوەندی بەسەرۆکایەتی قائیمقام ڕاسپێردرا توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن.

هەروەها پارێزگارى هەولێر ڕاشیگەیاند، "جگە لەو خۆراک و پێداویستیانەى کە لەئاستى جیهانى نرخەکانیان گرانبووە، ڕێگە بە هیچ کەس نادەین بەهەر بڕ و بیانوێک بێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات."

ئومێد خۆشناو لە کۆبوونەوەکەدا،  لێژنەکانى قائیمقامیەتى ناوەند و سەرجەم قائیمقامیەتەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ڕاسپارد،  "لەدوای ئەم کۆبوونەوەیەوە دەبێ تەواوی هەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە بۆ چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و کۆنتڕۆڵی نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویسییەکان، هەرخاوەن مارکێت، دوکان، گۆکایەک و کەس و لایەنێک سەرپێچی بکات توندترین رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگرنەبەر".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین