سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ جینین پلاسخارت کۆبووەوە
نوچەنێت:
سەرۆک بارزانى لەگەڵ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە (2/ئادار/2022) سەرۆک بارزانى لە سەلاحەدین پێشوازی لە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق کرد.
لە کۆبونەوەکەى سەرۆک بارزانى و جینین پلاسخارت، "بیروڕا لە بارەی دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستوریەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازە و رێگە چارەکان بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی لە عێراق ئاڵوگۆركران."
هەروەها بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ھەوڵەکان بۆ ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق تاوتوێ کران و ئاماژە بە ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە کرا."
بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاریەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەکە بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment