سبەى پەرلەمانى عێراق لەبارەى ڕزگاربوانى ئافرەتە کوردە ئێزدییەکانى ژێر دەستى داعش کۆدەبێتەوە
نوچەنێت:
سبەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە، بۆ خوێندنەوەى چەند پڕۆژەیاسایەک و دەنگدان لەسەرى، یەکێک لەو پڕۆژەیاسانەى بڕیارە خوێندنەوەى دووەمى بۆ بکرێت پڕۆژە یاساى ئافرەتە کوردە ئێزدییە ڕزگاربووەکانى دەستى گرووپى تیرۆریستى داعشە.
بەپێى ڕاگەیاندراوێکى ماڵپەڕى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بڕیارە بەیانى ڕۆژى دووشەممە، پەرلەمانى عێراق گفتوگۆ لەبارەى چەند بابەت و پڕۆژەیاسایەک دەکەن، کە دیارترینیان پڕۆژەیاساى ئافرەتانى ئێزدیى رزگاربووى دەستى داعش و قەرەبووکردنەوەیانە.
بەپێى پڕۆژەیاساى ئافرەتانى ئێزدی ڕزگاربوویی دەستی داعش، پێویستە قەرەبووى رزگاربوانى دەستى داعش بکرێنەوە، بە تایبەتى ئافرەتانى کوردى ئێزدی لە شەنگال، هەروەها پێدانى مووچەیەک و پارچەیەک زەوى، لەگەڵ ئاوەدانکردنەوەى و دووبارە بونیادنانەوەى ناوچەکانیان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment