كليچدار ئۆغلۆ: سەرۆكى توركيا دەبێ شارەزايى لە بەڕێوەبردنى وڵات هەبێت شیکاری

نوچەنێت:

كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى (جەهەپە)، لە پێناو خۆ کاندیدکردنى هەوڵى بەدەستهێنانى پشتیوانى لايەنە ئۆپۆزيسيۆنەكانى توركيا دەدات، بۆ ئەوەى لە هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو ركابەرى ئەردۆغان بکات.

سەرۆكى جەهەپە رايگەياند، "پێويستە ئەو كەسەى دەبێتە سەرۆكى داهاتووى توركيا شارەزايى لە بەرێوبەردنى وڵات هەبێت، لەگەڵ پێنج لايەنە ئۆپۆزيسيۆنەكەى تر بۆ بەرەوپێشبردنى وڵات لە داهاتوو گفتوگۆکانمان بەردەوامە، لەو نزيكانەش دووبارە كۆدەبينەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر يەك هەڵوێستيمان بەرانبەر داهاتوو، بوونم بە كانديد لەلايەن سەركردەكانى ئەو پێنج پارتە شەرەفێكى گەورەيە، ئەوە دەگەينێت كە متمانەيان پێم هەيە."

ئۆغلۆ يەكێكە لەو كەسانەى ئەگەرى هەيە ببێتە كانديد بۆ هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو، بۆيەش پارتەكەى بەردەوامە لە گفتوگۆكردن لەگەڵ پێنج پارتەكەى تر، گفتوگۆكانى ئەو پارتە تا ئێستا لەسەر سيستەمى توركيايە لەدواى هەڵبژاردنى داهاتوو، كە لە (2018) كراوە بە سيستەمى سەرۆكايەتى، هێزە ئۆپۆزسيۆنەكانيش هەوڵدەدەن دووبارە سيستەمى پەرلەمانى پەيڕەو بكەنەوە.

يەكێك لەو مەرجانەى ئەو پارتانە دايانناوە بۆ سەرۆكى داهاتوو، دەبێت شارەزايى لە بەرێوەبردنى وڵات هەبێت. 

بەگوێرەى دواين راپرسى دەنگى هێزەكانى ركابەرى ئەردۆغان دەگاتە (37%)، لە کاتێکدا دەنگى ئەردۆغان دەگاتە (29.8%) هەروەها لە (29.3%) کە چاوەڕوانى چوونە ململانێى هێزە ئۆپۆزسيۆنەكان دەكەن، هێشتا يەكلا نەبووينەوە.

بەڵام مەنسور يافاش سەركردەى سياسى، زۆرترين ناوبانگى هەيە، لە (60.4%) بەشداربوونى ئەو راپرسيیە ئامادەن دەنگى پێ بدەن، دواى ئەو ئيمامئۆغلۆيە، كە لە (50.7%) دەنگى هێناوە، دواتر ميراڵ ئەكشنارە رێژە دەنگەكانى (38.5%) پاشان رەجەب تەيب ئەردۆغانە رێژەى دەنگەكانى لە (37.9) دواى ئەردۆغان كەمال كليدچار ئۆغلۆيە رێژەى دەنگەكانى لە (28.5%) دواى كليچدار دەوڵەت، سەرۆكى پارتى نەتەوەيى، دواتر ئۆزگۆر ئۆزيلە سەرۆكى فراكسۆنى جەهەپە لە پەرلەمانى توركيا.

ئۆپۆزيسيۆنى توركيا هەوڵدەدات دابەزينى بەهاى ليرە و بەرزبوونەوەى رێژەى هەڵاوسان بقۆزێتەوە.

كليچدار ئۆغلۆ لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "بڕيارى ئەمڕۆ (28)ى شوبات پارتە ئۆپۆزسيۆنەكان راگەيێندراوێك لەسەر دووبارە گێڕانەوەى سيستەمى پەرلەمانى لە توركيا بڵاو بكەنەوە.

بەگوێرەى هەندێ راپرسى دیکە، دەنگى ئەردۆغان لە هەڵبژاردنى داهاتوو لە نێوان (43.6 بۆ 53.4%) دەبێت، لە كۆى (10) راپرسى تەنيا لە دوو راپرسيان دەنگى ئەردۆغان لە (50%)ى تێپەڕاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین