لەشەڕى ڕووسیا و ئۆکراینا، قوتابییەکى کورد گیانى لەدەستداوە و یەکێکى دیکە کەمئەندام بووە کوردستانی

نوچەنێت:

خوێندکارانى کورد لە وڵاتى ئۆکراینا داواى هاوکارى لە حکوومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەن، خوێندکارێکى کورد ئاماژە بەوەدەکات، هێرشى رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا مەترسى لەسەر گیانى سەدان خوێندکارى کورد دروست کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (28/شوبات/2022)، ئارا حاجی عەبدوڵا خوێندکارى کورد لە ئۆکراینا بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، لەم دۆخەدا هاووڵاتیانی کورد بۆ هاوکاری پەیوەندیان کرد بە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئۆکرانیا بەڵام کوردەکانی باڵیۆزخانە پێییان وتین لە سوچێک خۆتان بشارنەوە هیچمان پێناکرێت.

ئارا حاجى عەبدوڵڵا، کە ئێستا خۆى گەیاندۆتە سنوورى پۆڵەندا ڕاشیگەاند، دۆخی هاووڵاتیانی کورد و عێراقی و خوێندکارەکان، دۆخی خودی ئۆکرانیـیەکان و بیانییەکان لە دۆخێکی خراپدان، چونکە گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆر هەیە، سوپای ئۆکرانیا شەڕی پارتیزانی دەکات، حاڵی خوێندکارە کوردەکانی ئۆکرانیاش خراپە.

ئەو گووتیشى، ژیان لە ئۆکراینا ئاسایی بوو، ڕۆژێک پێش هەڵگیرسانى جەنگەکە دەوامى زانکۆکان هەبوون، بە هۆى ئەم شەڕەشەوە، خوێندکارێکى کورد گیانى لەدەستداوە و یەکێکى تریش قاچێکى لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین