توركیا: پەیماننامەی مۆنترۆ جێبەجێ دەكەین تورکیە

نوچەنێت:

وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "دۆخی ئۆكراینا گۆڕاوە بۆ شەڕ، بەو پەڕی شەفافیەتەوە بەندەكانی پەیماننامەی مۆنترۆ جێبەجێ دەكەین."

 ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردۆتەوە وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، "دۆخی ئۆكراینا گۆڕاوە بۆ شەڕ، توركیا سەر ڕاستانە بەندەكانی پەیماننامەی مۆنترۆ جێبەجێ دەكات."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "ئێمە خۆشحاڵین هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی بێ مەرج، ئێستاش ئێمە سەرقاڵی گێرانەوەی ئەو هاوڵاتیانەمانین، كە لە ئۆكراینا ماون."

پەیماننامەی مۆنترۆ لە (1936) واژۆكراوە، بۆ رێكخستنی تێپەڕینی كەشتی وڵاتانی دەرەوەی دەریای ڕەشە، بەگوێرەی ئەو پەیماننامەیە دەبێت پێش (15) رۆژ توركیا لە تێپەڕی ئەو كەشتیانە ئاگادار بكرێتەوە، نابێت (21) رۆژ زیاتریش لەو ناوچەیە بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین