مەسرور بارزانى بۆ سەرجەم دەزگاکانى حکومەت: دەست بە ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردن بکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە فەرمانێکدا سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان ڕادەسپێرێت بۆ هەمانگیکردن لەگەڵ کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن بە مەبەستى ئامادەکردنى پێداویستییەکانى هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/شوبات/2022)، نووسینگەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 33 لە ڕۆژی 24ی شوباتی 2022 دەربارەی دەستنیشانکردنی رۆژی 1ی ئۆکتۆبەری 2022 وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ (27 ی شوبات/فەبرایەری 2022) رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانێک بڕیاریدا بە راسپاردنی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسى."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان مەبەستى ئەم فەرمانە بۆ، دابینکردنی بودجە و سەرجەم پێداویستییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین