ئەردۆغان: هێرشەکەى رووسیا زيانێکى گەورە لە ئاسايشى ناوچەکە دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

لە دواى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، سەرۆك كۆمارى توركيا ڕایگەياند، "لەو هێرشانەى سوپاى رووسيا گورزێكى كوشدەندە بەر ئاساييشى ئەو ناوچەيە دەكەوێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/شوباتى 2024( ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە،  ئەمڕۆ رەجەب تەيب ئەردۆغان ئەمرۆ لەگەڵ بەرپرسانى ئەمنى و سەربازى و سياسى وڵاتەكەى بۆ گفتوگۆكردن لەسەر شەڕى رووسيا و ئۆكراينا كۆبۆوە، كە (50) خولەكى خاياندووە، دواى ئەو كۆبوونەوە رايگەياند، "دەستوەردانى سەربازى رووسيا لە ئۆكراينا مايەى قبوڵ كردن نييە و پێچەوانەى ياسايى نێودەوڵەتييە، ئەو هێرشانەى ئەمرۆش گوزرسێكى كوشندەيە بەر ئاسايش و سەقامگيرى ئەو ناوچەيە دەكەوێت."

لە بەشێكى ترى قسەكانى سەرۆك كۆمارى توركيا گوتى، "داوا لە هەردوو وڵات دەكەم بگەڕێنەوە بۆ رێككەوتنى مينسك، ئەمڕۆش بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆكى ئۆكراينا قسەم كردووە، ئەوەش بكەوێتە ئەستۆمان بۆ پاراستنى هاووڵاتيانمان و برا تەتەرەكەمانمان ئامادەى هەموو هاوكارييەکین."

لە لايەكى ترەوە وەزارەتى دەرەوەى توركيا، لە راگەيێندراوێكدا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە،  "ئەو هێرشە سەربازییەی لەلایەن سوپای رووسیاوە بۆ سەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە بە كارێكى خراپى دەزانین و رەتی دەکەینەوە، ئەو هێرشە جگە لەوەی رێککەوتننامەی مینسک لەکار دەخات، پێشێلکاریەکی گەورەى یاسا نێودەوڵەتییەکانيشە، مەترسییەکی زۆر لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دروست کردووە."

لە بەشێكى ترى ئەو ئەو راگەيێندراوە هاتووە، "تورکیا باوەڕی بە رێزگرتنە لە یەکپارچەیی و سەروەری خاكى وڵاتان، دژ گۆڕینی سنوورەکانە بە بە زەبرى هێزى سەربازى، داواش لە رووسیا دەکەین بە زووترين كات دەست لەو کردە ناڕەوا و نایاساییە هەڵگرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر پشتیوانی یەکێتیی سیاسی، سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین