ئەمەريكا بۆ رووبەڕووبوونەوە رووسيا لە دەرياى رەش، پشت بە توركيا دەبەستێت شیکاری

نوچەنێت:

ستراتيژيەتیى درێژمەوداى متمانەپێكراوى ئەمەريكا و توركيا دووبارە دادەڕێژرێتەوە، بەڵام ئەوجارە دوو رەهەند لە دەرياى رەش ونە، ئەوەش وايكردووە هەڵوێستى رۆژئاوا لاواز بێت، بۆ گۆڕانكارى لەو دۆخە و زيادبوونى هەژموونى رووسيا، پشبەستنەوەى سەر لەنوێى ئەمەريكا و ناتۆ بە توركيا سوود بەخش دەبێت.

خاڵى لاوازى رۆژئاوا

رۆژئاوا لە دەرياى رەش رووبەڕووى گۆڕانكارى گەورە بۆتەوە، لە رووى جيۆسياسى ئۆڕاسياى نوێ يەكێكە لە ناوچە لێكهەڵوەشاوەكان، ئەوەش تەنيا رووبەرێك نييە، بەڵكو زۆربەى ململانێ سەربازييە بەردەوامەكانى تێدا روودەدات، شوێنى زۆربەى بەريەكەوتنى رێكخستنەوەى جيۆسياسييەكانە.

رووسيا پێى وايە لە باشوورى دەرياى سپى ئەو ناوچەيە شوێنى ئامانجە جيۆسياسيەكانيەتى، بۆيە پێشوەختە كۆت و بەند لەسەر هەژموونى رۆژئاوا لە دەرياى سپى دادەنێت، بەڵام كێشەى ڕاستەقينە لە نەبوونى بيركردنەوەى ستراتيژى درێژخايەنى رۆژئاوايە، لەگەڵ ئەوەى ئەوروپا و ئەمەريكا سەرقاڵى ئاڵنگەرييە ناوخۆييەكانى سيستەمى ليبڕاڵى جيهانين، مۆسكۆ هەوڵدەدات ميكانزمە گونجاوەكان بۆ گۆڕانكارى سەربازى لە دەرياى رەش لە دواى داگيركردنى دوورگەى كريم لە (2014) ديارى بكات.

كێشەيەكى تر هەيە، بەڵام بايەخى كەمترە رۆژئاوا نازانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ مۆسكۆ بكات، لە راستيشدا رووسياى ئێستا زۆر ساڵانى رابردووى بەهێزتر نييە، ڕاستە لە رووى رێكخستنى سەربازى تۆكمەترە، بەڵام بنەماكانى هێزى تا ئێستا لە رۆژئاوا لاوازترە، بە واتايەكى تر ئەگەر ئەمەريكا و ئەوروپا سياسەتێكى پێكەوەيى بگرنەبەر، دەتوانن ميكانزمى بەهێز بۆ رێگە گرتن لە جووڵە سەربازيى و ئابوورييەكانى رووسيا پەيڕەو بكەن، بەڵام كێشەكە لێرە لە نەبوونى ئامادەسازييە بۆ ئەو هەوڵانە.

ئاشكرايە وڵاتانى ئەندامى ناتۆ و ئەمەريكا لە پابەندى سەربازييان بە ناوچەى دەرياى رەش دوو دڵن، كە تا ئێستا لە رووى جوگرافييەوە دوورە لە كۆمەڵگەى ئەتەڵەسى، سەرەڕاى ئەوەش بە دوور دەزاندرێت قەبارەى رووسيا لە ناوچەكانى نزيك لەخۆى بچووك بكەنەوە، ئەگەر ببێتە هۆكارى لاوازبوونيشى.

رووسيا حكومێكى ديموكراسى پەيڕەو بكات، ياخود ستەمكارى، قەبارەى رووسيا بەراورد بە دراوسێكانى لە باشوورى قەوقاز و ئاسياى ناوەڕاست و ئۆكرانيا و بيلارووسيا  پاڵ بە مۆسكۆوە دەنێت هەوڵبدەدات سيستەمێك پەيڕەو بكات، جێگەى دڵينياى كرملين بێت. 

توركيا بژاردەيەكى گونجاوە

ئەو كێشەى ماوەيەكى زۆرە لە دەرياى ڕەش رووبەڕووى رووسيا بۆتەوە، خاڵى لاوازى ئەو ململانێيیە لەگەڵ رووسيا، ئەوەش وايكردووە ئەمەريكا و ناتۆ پێويستيان بە هاوپەيمانێكى بەهێزتر بێت، بۆ بياتنانى ئاڕاستەيەكى ستراتيژى، تاوەكو بتوانن رێگە لە مۆسكۆ بگرن.

بۆ ئەوەش چەند وڵاتێك هەيە، بۆ نموونە ئۆكرانيا بۆ ئەوە دياريكراوە، بەڵام تا ئێستا لە ناوخۆى لاوازە، جۆرجيا بچووك و لاوازە، رۆمانيا و بولگاريا ئامادەيى ئەوەييان تێدا نييە ئەو رۆڵە ببينن.

تاكە وڵات بتوانێت ئەو ئامانجە بپێكێت توركيايە، چونكە دۆخ و تواناى بەرگرى ئابوورى و سياسيى و سەربازيى و ناوچەيى رووسياى هەيە، بەڵام بۆ ئەوەى ئەو بەرەنگارييەكە سەركەوتوو بێت، پێويستە ئەمەريكا و ئەندامانى ناتۆ پاڵپشتى تەواوى توركيا بكەن، بۆيە پێش هەر هەنگاوێك دەبێت ناكۆكييە سەرەكييەكانى نێوان ئەنقەرە و ئەوروپا چارەسەر بكرێن.

راستە ئەوە كارێكى ئاسان نييە، بەڵام توركيا و ئەوروپا وەك يەك لە مەترسيەكانى فراوانبوونى هەژموونى رووسيا هاوبەشن، پێويستە هەردوولا ئامادەيى راستەقينە بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ يەك نيشان بدەن.

بەرژەوەندييە هاوبەشەكان

ئەو ستراتيژيەى توركيا لە دەرياى رەش و قەوقاز لەگەڵ ستراتيژى رۆژئاوا بەرانبەر رووسيا يەك دەگرێتەوە، بەتايبەت ستراتيژيەتى وەبەرهێنانى توركيا لە بوارى سەربازى لە ئۆكرانيا و ئازەربيجان و جۆرجيا و ناوچەكە بەگشتى خزمەتى رۆژئاوا دەكات.

گەيشتنى گاز و نەوتى ئازەربايجان و بايەخى هێڵى ئاسنى و بۆڕى جۆرجيا بۆ رۆژئاوا و توركيا گرنگە، هەروەها ئەوروپاش پاڵپشتى خواستى توركيا بۆ فروانخوازى زياتر وەك ناوەندى گواستنەوەى وزە لە رێگەى بۆڕييەكانى تاناب و هێڵى تاب و هێڵەكانى باشوورى قەوقاز.

هەروەها رۆژئاوا و توركيا هاوبەشن لە بايەخدان بە پاراستنى ئاسايشى دەرياى قەزوين، هەرچەندە پەيوەندييەكە زۆر لاوازە، بەڵام بۆ ئاسياى ناوەڕاست زۆر گرنگە، كە رۆژئاوا هەژموونێكى سنووردارى تێدا هەيە، رۆڵى سياسى و ئابوورى توركياش لەو ناوچەيە زياترە، توركيا دەتوانێت پەيوەندى مێژوويى و كولتوورى لەگەڵ ئەو ناوچەيە بەكاربهێنێت، بەوەش دەتواندرێت وەك نەوەدەكان بكرێتە كەناڵێك بۆ بەرژەوەندیى رۆژئاوا. 

لەگەڵ فراوانبوونى هەژموون و جێدەستى رووسيا لە دەرياى رەش و باشوورى قەوقاز لە ماوەى رابردوو، توركيا ناچار بوو ستراتيژيەتى دژ پەيڕەو بكات.

لەكاتێکدا توركيا لە سووريا و ليبيا لە رێگەى سياسيى و سەربازى و ئابوورى بەكار بەشدارە، بۆ راگرتنى هاوسەنگى و بەرەنگاربوونەوەى مۆسكۆ پێويستە دووبارە بابەخ بە دەرياى رەش و باشوورى قەوقاز بداتەوە.

ئێستاش ئۆكرانيا و جۆرجيا و ئازەربایجان كۆڵەگەى سەرەكى ستراتيژيەتى لەخۆگرتنى توركيان، دەركەوێت هەوڵەكانى ئەنقەرە بۆ تێكشاندنى رووسيا و دابينكردنى رێڕەوێكى ئارام بۆ گواستنەوەى وزە لە باشوورى قەوقاز لە بەرژەوەندى خۆى و ئەوروپايە.

هاوئاهەنگى لەگەڵ ستراتيژيەتى ئەمەريكا

ئەگەر ئەوروپا پشت بە توركيا ببەستێت، ئەوە لەگەڵ ئاراستەى ئەمەريكا يەك دەگرێتەوە، چونكە هەندێك بەرپرسيارێتى دەخنە ئەستۆى وڵاتە بەهێزەكانى ئەو ناوچەيە بۆ لەخۆگرتنى هێزەكانى ئۆراسيا، يەكێك لە بژاردەكان كە روونە هاوپەيمانى (ئۆكۆس) و (كەوادە) لە ناوچەى دەرياى هادییە، چونكە ئەمەريكا هەوڵدەدات هێزەكانى ئەو ناوچەيە بۆ بەرگرى كردن لەخۆيان دژ بەوانەى چاويان تێبڕيوون ئامادە بكات،  بەتايبەت كە چين هەوڵدەدات سيستەمێكى نوێ بونياد بنێت. 

ئەوەش بەم واتايە نييە، واشنتن بە تەواوى پاشەكشە بكات، بەڵام هەوڵدەدات وەك ناوەندێك لەپشت سيستەمى ناوچەيى بێت، هاوكارى سەربازى و ئابوورى كۆمەڵێك لەو وڵاتانەى رۆڵ دەبينن بكات، بەڵام بۆ پەيڕەوكردنى ئەو سياسەتە ئەمەريكا پێويستى بە وڵاتى بەهێز، لە ئاسيا زۆر وڵات هەيە، بەڵام لە دەرياى رەش تەنيا توركيا دەتوانێت ئەوە بكات.

ئەگەر توركيا ستراتيژيەتى رۆژئاوا لە ناوچەى دەرياى رەش پەيڕەو بكات، پێويست ناكات توريكا لە رێگەى سەربازييەوە بەرەنگارى رووسيا ببێتەوە، ئەنقەرەش سوور دەبێت لە خۆپاراستن لەو بژاردەيە، لەبرى ئەوە پێويستى بيكردنەوەى زياترە بۆ زيادكردنى توانا سەربازييەكانى وڵاتانى سەر دەرياى رەش، ئەوەش وادەكات رووسيا ئەگەر بيەوێت دەستوردان بكات پێويستى بە تێچووى زياترە.

 ئيمێل ئەفداليناى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین