گرووپێكى ئێرانى هێرش دەكەنە سەر توركيا ئێران

نوچەنێت:

بەهۆى دەستگيركردنى گرووپێكى تيرۆرستى ئێرانى لەلايەن توركياوە، كۆمارى ئيسلامى ئێران لە رێگەى گرووپێكى هاكەرەوە، هەوڵدەدات زيانى گەورە بە توركيا بگەينێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (21/شوباتى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، گرووپە هاككەرەكانى سەر بە دەزگاى هەواڵگرى ئێرانى لە كانوونى دووەمى ساڵى رابردووەوە لە رێگەى چەند پرۆگرامێكى تايبەت هێرش دەكەنە سەر حكومەتى توركيا، هەوڵدەدەن زيان بەو وڵاتە بگەينن.

ئەيكان ئيدمير پەرلەمانتارى پێشووى توركيا و بەرێوەبەرى پڕۆگرامى توركى لە ناوەندى ئەمەريكا بۆ بەرگرى لە ديموكراسى رايگەياند، "پەيوەندیى ئێران و توركيا فرە رەهەندە، لە هەندێك پرس هاوكارى يەكترى دەكەن، لە هەندێك پرسى تر ركابەرى يەكترين، ئەو دوو وڵاتە تەنيا لە دۆسيەى سووريا ناكۆك نين، بەڵكو لە عێراقيش ململانێى تونديان هەيە، ئاساييبوونەوەى پەيوەندى نێوان توركيا و ئيسرائيل دەبێتە هۆى زيادبوونى دژايەتى ئێران بۆ توركيا، ئەوەش يەكێكە لەو هۆكارانەى هێرشى گرووپە هاككەرەكانى ئێرانى بۆ سەر توركيا زياد كردووە."

لە بەشێكى ترى قسەكانيشى ئيدمير ئاشكراى كرد، "دەستگيركردنى ئەو گرووپەى هەوڵى رفاندنى شاهنام قوڵشانى، هۆكاێكى ترە بۆ زيادبوونى هێرشە ئەليكترۆنييەكان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین