داوا دەکرێ ستایشکردن و پیاھەڵدان بە تاوانبارانی ئەنفال بە تاوان هەژمار بکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، لەڕاگەیێندراوێکدا داوا لە حکوومەتى هەرێم و پەرلەمانى کوردستان دەکات گرنگى زیاتر بە مۆنیۆمێنتەکانى ئەنفال بدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (21/شوبات/2022)، یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ، ئەمڕۆ (34) ھەمین ساڵڕۆژی دەستپێکی قۆناغی یەکەمی شاڵاوەکانی ئەنفال بو کە لە رۆژی (1988/2/21) قۆناغی یەکەمی تاوان و ھێرشەکانی ئەنفال لەلایەن رژێمی بەعس بۆ سەر خەڵکی کوردستان دەستی پێکرد. لەچەند قۆڵێکەوە ھێرشی بەرفراوان کرایە سەر دۆڵی جافایەتی. گوندەکانی ئەو دەڤەرەو بارەگاکانی سەرکردایەتی شۆڕش و ھێزی پێشمەرگەی کرانە ئامانج.

یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، لەم یادەدا داوا دەکەن حکومەتی هەرێم و پەرلەمان بایەخ وگرنگی بە مۆنیۆمێنتەکانی ئەنفال بدەن و ئەرکە یاساییەکان رابپەڕێنن بەتایبەتی بەتاوان ھەژمارکردنی گومانکردن لەقەبارەی قوربانیانی ئەنفال و پیاھەڵدان و ستایشکردنی تاوانبارانی ئەنفال.

داواش دەکەن ھەوڵدانی ھەمەلایەنە بۆ ناساندنی ئەنفال لەناوەندە نێودەوڵەتیەکان هەبێت، داواش دەکەن یادەکانی ئەمساڵ شایستەترو کاریگەرتربن و  ھەمو سەفارەت و کونسوڵخانەو نوسینگەی وڵاتانی بیانی لەعیراق و کوردستان بانگھێشتی مەراسیمەکانی جینۆسایدی کوردستان بکرێن. بەزمانی بیانی و بە شێوازی جیاوازتر پەیامەکان ئاراستەی دەرەوەو ناوەوەی وڵات بکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین